AM:11:38:16/09/2024
256 جار خوێندراوەتەوە
+
-
دی لیخت لە مانچستەر یونیایتد هەست بە ئاسوودەی دەکەم و
دەمەوێت لێرە بۆ ماوەیەکی زۆر بەردەوامبم.
ماتیاس دی لیختی هۆڵەندی بەرگریکاری مانجستەر یونایتدی
ئینگلیزی لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەی زەسەن ئاماژەی بەوەکرد، ئەم وەرزە هەوڵ
دەدەین ڕکابەری لەسەر ئەو پاڵەوانێتییانە بکەین تێیدا بەشدارین، یاریزانی باشمان
هەیە دەتوانن ئەو کارە ئەنجام بدەن.
بەرگریکارەکە ئەوەشی راگەیاند لە یانەکەم زۆر دڵخۆشم و
هەست بە ئاسوودەی دەکەین خۆم و خێزانەکەم، دەمەوێت بۆ ماوەیەکی زۆر لەم شارە
بەردەوامبم لە ژیان و لە مانچستەر یاری بکەم.
وتشی راهێنەر متمانیەکی باشی پێمان هەیە و دەبێت هەوڵ
بدەین لەسەرجەم یارییەکاندا بردنەوە بەدەستبهێن، بەتایبەت خولی ئینگلیزی کە
رکابەریکردن تێیدا زۆر قورسە و سەرجەم یانەکان زۆر بە توندی دەجەنگن بۆ بردنەوە.
بەرگریکارە هۆڵەندییەکە لەگەڵ شەیتانە سورەکان بەشداری
لە چوار یاریدا کردووە و لەو ماوەیەدا توانیوێتی یەک گۆڵ تۆماربکات و ئاستێکی باش
پێشکەش بکات.