PM:11:57:31/08/2021
4812 جار خوێندراوەتەوە
+
-
مباپێ ئۆفەرێکى پاریسى بە موچەیەکى خەیاڵى زیاتر لە
موچەى میسى و نیمار بۆ نوێکردنەوەى گرێبەستەکەى ڕەتکردووەتەوە.
ڕۆژنامەى لۆ پاریسیانى فەڕەنسى بڵاویکردەوە، کارگێڕى
یانەى پاریس سان جێرمان ئۆفەرێکى بە موچەى ساڵانەى 45 ملیۆن یۆرۆ پێشکەش بە کیلیان
مباپێى هێرشبەرى یانەکەى کردووە، بەڵام مباپێ ڕەتیکردووەتەوە.
ڕۆژنامەکە ئاماژەى بەوەکردووە، ئۆفەرەکەى پاریس مباپێى
دەکردە یەکەم یاریزانى یانەکە لە ڕووى زۆرى موچەوە و دەکەوتە پێش لیۆنێل میسى و
نیمار دا سیلڤاى هاوکاری.
باسى لەوەشکردووە، ئۆفەرەکەى پاریس بێجگە لە زیادکردنى
موچەکەى مباپێ، درێژکردنەوەى گرێبەستەکەى نێوانیشیان بووە تا 2024، کە گرێبەستەکەى
ئێستایان لە کۆتایى ئەم وەرزە و لە هاوینى 2022دا تەواودەبێت.
ئەمە لە کاتێکدایە، یانەى ڕیاڵ مەدریدى ئیسپانى لەم
گواستنەوەى هاوینەدا چەندین گرێبەستى پێشکەش بە پاریس کرد لە بەرامبەر گواستنەوەى
مباپێ، بەڵام یانە فەڕەنسیەکە سەرجەمیانى ڕەتکردەوە.
گ . ف