PM:11:02:31/08/2021
1144 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ڕاهێنەرى فەڕەنسا بەقورسى دەزانێت کانتى بەرامبەر بۆسنە
و هێرسک یارى بکات، بەڵام سەرجەم یاریزانەکانى ترى ئامادەن.
لە کۆنفرانسێکى ڕۆژنامەنوسیدا پێش یارییەکەى سبەینێى
بەرامبەر بۆسنە و هێرسک لە پاڵاوتنەکانى مۆندیالى 2022ى قەتەر، دیدییە دیشامپى ڕاهێنەرى
هەڵبژاردەى فەڕەنسا ئاشکرایکرد، یاریکردنى نگۆلۆ کانتى مسۆگەر نییە، بەڵام هیوایان
هەیە بۆ یارییەکەى ئۆکرانیا ئامادەبێت.
دیشامپ دەڵێت "گومان هەیە لە بەشداریکردنى کانتى لە
یارییەکەى سبەینێ، بۆ یارییەکەى شەممەش هەوڵ دەدات هەرچەندە ئەویش قورسە، چونکە
سەرکێشیکردنە".
دیشامپ ئاماژە بەوەدەکات، بێجگە لە کانتى سەرجەم
یاریزانەکانى ترى بۆ یاریکردن ئامادەن بەرامبەر ئیدین دزیکۆ و میرالیم پیانیچ لە
هەڵبژاردەى بۆسنە و هێرسکدا.
کانتى لە دوایین یارى چێڵسى لە پریمەر لیگ بەرامبەر
لیڤەرپوڵ توشى پێکان بوو لە جومگەى پێیدا، کە پێشتریش بەهۆى هەمان پێکانەوە
بەشدارى یارییەکەى بەرامبەر ئارسناڵى نەکرد لە هەمان خولدا.
گ . ف