PM:10:42:31/08/2021
1424 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە جامى ئەمریکاى کراوە، میدڤیدیڤ و زڤیریڤ و نیشیکۆرى سەرکەوتنیان
بۆ قۆناغى دووەم بەدەستهێنا.
لە قۆناغى یەکەمى جامى ئەمریکاى کراوە بۆ تێنسى سەر زەوى،
دانێل میدڤیدیڤى ڕوسى بەرامبەر ڕیچارد گاسکیەى فەڕەنسى یاریکرد.
میدڤیدیڤى خاوەنى پلەى دووەمى ڕیزبەندى باشترین
یاریزانانى تێنسى جیهان، بە سێ کۆمەڵەى بێ بەرامبەر یارییەکەى بردەوە و سەرکەوتنى
بۆ قۆناغى دووەمى پاڵەوانێتییەکە بەدەستهێنا.
هاوکات ئەلکسەندەر زڤیریڤى ئەڵمانیش خۆى گەیاندە قۆناغى
دووەم، دواى ئەوەى بە سێ کۆمەڵەى بێ بەرامبەر لە سام کویرى ئەمریکى بردەوە.
کى نیشیکۆرى ژاپۆنیش بە سێ کۆمەڵە بەرامبەر بە کۆمەڵەیەک
سەرکەوتنى بەسەر سالڤاتۆرى کروسۆى ئیتاڵى بەدەستهێنا و گەیشتە قۆناغى دووەمى
پاڵەوانێتییەکە.
گ . ف