PM:10:12:31/08/2021
1208 جار خوێندراوەتەوە
+
-
جۆرجینیۆ پێیوایە ئیتاڵیا گەیشتووەتە ئەو ئاستەى کە
شایەنیەتى و لە ئێستاشدا بیر لە خەڵاتى باشترین یاریزانى جیهان ناکاتەوە.
لە لێدوانێکى ڕۆژنامەنوسیدا، جۆرجینیۆى یاریزانى هێڵى
ناوەڕاستى ئیتاڵیا و یانەى چێڵسى ئینگلیزى پێیوایە هەڵبژاردەى وڵاتەکەى ڕووبەڕووى
ئاڵنگارى جیاوازتر دەبێتەوە لە جامى یۆرۆى 2020.
جۆرجینیۆ دەڵێت "ئێستا شتەکان قورسبوون، ئیتاڵیاش
گەیشتووەتە ئەو شوێنەى کە شایەنیەتى، هەر یەکێکیش ڕووبەڕوومان ببێتەوە بەشێوەیەکى
جیاواز یاریمان بەرامبەر دەکات، دواى ئەوەى یۆرۆمان بەدەستهێنا هەست بە ئاسودەیى
دەکەین، بەڵام نابێت لەخۆمان باییبین".
جۆرجینیۆ، کە لە ماوەى ڕابردوودا خەڵاتى باشترین
یاریزانى ئەوروپاى بەدەستهێنا، لە بارەى ئەگەرى پاڵاوتنى بۆ خەڵاتى باشترین
یاریزانى جیهان ئاماژە بەوەدەکات ئەو دەیەوێت لە ئێستادا بژى و دەشڵێت "چەند
مانگێکى ماوە بۆ ئەو خەڵاتە و منیش بیر لە ئێستا دەکەمەوە، دەمەوێت چێژ لەم ساتە
وەربگرم لەگەڵ ئەوانەى لە چواردەورمدان، دواتر دەبینین چى ڕوودەدات لە
داهاتوودا".
گ . ف