PM:09:47:31/08/2021
1716 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئیمرسۆن بە 25 ملیۆن یۆرۆ گرێبەستى لەگەڵ تۆتنهام
ئیمزاکرد و مۆریباش پەیوەندى بە لایپزیگەوە کرد.
یانەى بەرشەلۆنەى ئیسپانى لە دوو ڕاگەیەندراوى جیادا،
ڕۆیشتنى ئیمرسۆن ڕۆیاڵى بەڕازیلى و ئیلێکس مۆریباى ئیسپانى لە ڕیزى یانەکەى
ڕاگەیاند.
بەرشەلۆنە لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاشکرایکردووە، لەگەڵ
یانەى تۆتنهامى ئینگلیزى ڕێککەوتوون لەسەر گواستنەوەى ئیمرسۆن بۆ یانە ئینگلیزیەکە
بە 25 ملیۆن یۆرۆ.
لاى خۆشیەوە تۆتنهام هەواڵەکەى پشتڕاستکردووەتەوە و
ئاماژەى بەوەکردووە، گرێبەستەکە تا 2026ە و ئیمرسۆنیش درێسى ژمارە 12 لە یانەکەیدا
دەپۆشێت و لە ماوەى هەفتەیەکدا پەیوەندى بە یانەکەیانەوە دەکات.
لە ڕاگەیەندراوێکى تردا، یانە کەتەلۆنیەکە ئاشکرایکرد،
ئیلێکس مۆریبا بە 16 ملیۆن یۆرۆ لەگەڵ شەش ملیۆن یۆرۆ گۆڕانکارى پەیوەندى بە یانەى
لایپزیگى ئەڵمانییەوە دەکات.
بەرشەلۆنە ڕوونیکردووەتەوە، مافى لە سەدا 10ى بڕى
گرێبەستى فرۆشتنى یاریزانە بەڕەچەڵەک غینیەکەى هەیە لە داهاتوودا.
گ . ف
