PM:08:06:31/08/2021
3712 جار خوێندراوەتەوە
+
-
یانەى ڕیاڵ مەدرید بۆ شەش ساڵ گرێبەستى لەگەڵ ئیدواردۆ
کاماڤینگاى فەڕەنسى یاریزانى ڕین ئیمزاکرد.
لە ڕاگەیەندراوێکى فەرمیدا، کە لە سایتى تایبەتى خۆى
بڵاویکردەوە، ڕیاڵ مەدریدى ئیسپانى ڕایگەیاند لەگەڵ یانەى ستاد ڕینى فەڕەنسى ڕێککەوتن
لەسەر گواستنەوەى ئیدوادرۆ کاماڤینگا بۆ ڕیزەکانى.
یانە مەدریدیەکە لە ڕاگەیەندراوەکەدا ڕوونیکردووەتەوە،
گرێبەستەکەى لەگەڵ کاماڤینگا بۆ شەش ساڵە و لە 30ى حوزەیرانى 2027دا تەواودەبێت،
بێ ئەوەى بڕى گرێبەستەکە ئاشکرابکات.
ڕاپۆرتە ڕۆژنامەنوسیەکان ئاماژە بەوەدەکەن، بڕى
گرێبەستەکە بێجگە لە پاداشت و گۆڕانکاریەکان دەگاتە 31 ملیۆن یۆرۆ.
کاماڤینگاى 18 ساڵ لە هێڵى ناوەڕاست و بەرگریدا یارى
دەکات و پێشتر سێ یارى نێودەوڵەتى لەگەڵ هەڵبژاردەى فەڕەنسا ئەنجامداوە و گۆڵێکى
تۆمارکردووە.
ئیدواردۆ کاماڤینگا لەگەڵ یانەى ڕین بەشدارى لە 88
یاریدا کردووە، کە 71 یارییان لە لیگ وەندا بووە، دوو گۆڵ و پێنج ئەسیستى تۆمارکردووە
و جامى فەڕەنساى بەدەستهێناوە.
گ . ف
