PM:06:23:31/08/2021
13764 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ڕێگە بە بەرشەلۆنە درا ناوی ئەگوێرۆ
تۆماربکات دوای کەمکردنەوەی مووچەکانی ئەلبا و بۆسکێت.
یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی لە ڕاگەیەندراوێکی
فەرمیدا بڵاویکردەوە، هەردوو یاریزانەی یانەکە جۆردی ئەلبا و سێرجیۆ بۆسکێت مووچەکانیان
کەمکردەوە .
یانەکە ئاشكرایکردووە، بەو هۆکارە ڕێگەیان
پێدراوە ناوی هێرشىەری نوێی یانەکەیان سێرجیۆ ئەگوێرۆ تۆمار بکەن و لە یارییەکانی
داهاتووی یانەکەدا بەشداریدەکات.
ئاماژەی بەوەشداوە، هەردوو یاریزانە جگە
لەوەی کە ڕازیبوون بە کەمکردنەوەی مووچەکانیان ، ڕەزامەندیشیان داوە لەسەر
دواکەوتنی ڕێژەیەکی مووچەکانیان لە ساڵانی داهاتوودا.
ڕاشیگەیاندوە،ئێستا ناوی سەرجەم یاریزانانی
یانەکەیان تۆمارکراوە لە رابیتەی یانەکانی ئیسپانیا و بەمەش هیچ کێشەیەک نەماوە بۆ
هیچ یاریزانێکیان.
لە ماوەی ڕابردووشدا جیرارد پیکێ مووچەکەی
لەگەڵ یانەکەی کەمکردەوە و بوە هۆی تۆمارکردنی ناوی ئیریک گارسیا و دیپای و ماناج.
خ . ک