PM:06:09:31/08/2021
2124 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ڤان دایک دوپاتیکردەوە هەموو یاریزانەکان
دڵخۆشن بە گەڕانەوەی ڤان گاڵ بۆ ڕاهێنەرایەتی هەڵبژاردەکەیان.
لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنووسیدا ڤیرجیل ڤان
دایکی بەرگریکاری هەڵبژاردەی هۆڵەندا دڵخۆشی یاریزانەکانی هاوڕێی بە گەڕانەوەی
لویس ڤان گاڵ بۆ ڕاهێنەرایەتی هەڵبژاردەکەیان راگەیاند.
ڤان دایک وتی: ڤان گاڵ دەتوانێت کاری زۆر باش
بۆ هەڵبژاردەکەمان ئەنجامبدات، ئێمە بەپەرۆشین بۆ یاریکردن لەژێر دەستی ئەو
ڕاهێنەرەدا.
وتیشی: ئەوەی گرنگە بزاین چ ئاستێکمان دەبێت
لە یاریگادا و تا چەند دەتوانین بردنەوە بەدەستبهێنین لە یارییەکانی داهاتوودا و
ئامانجیشمان گەیشتنە بە مۆندیالی 2022 .
ئاماژەی بەوەشدا، خۆی و یاریزانەکان بە هیچ
شێوەیەک بیر لە ئەنجامەکانی ڕابردوو ناکەنەوە و پێویستە یاریزانەکان وانەیان
وەرگرتبێت لە شکستیان لە جامی یۆرۆدا.
خ . ک