PM:05:46:31/08/2021
1060 جار خوێندراوەتەوە
+
-
بەرشەلۆنە داوای ئاڵوگۆڕکردنی گریزمانی بە
فلێکسی یاریزانی ئەتلەتیکۆ مەدرید کردووە.
ڕۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی ڕایگەیاندوە، یانەی
بەرشەلۆنەی ئیسپانی هێرشبەری یانەکەیان ئەنتوان گریزمانی پێشکەشی یانەی ئەتلەتیکۆ
مەدرید کردووە بۆ ئاڵوگۆڕ پێکردنی لەگەڵ جواو فلێکسی یاریزانی یانەکەیان.
ڕۆژنامەکە بڵاویکردوەتەوە، بەرشەلۆنە لەگەڵ
بەرپرسانی ئەتلەتیکۆ مەدرید ڕێککەوتنی کردوە و هەردوولا ڕازیبون بەو ئاڵوگۆڕ کردنە
و سیمیۆنی ئینزاگی راهێنەری لاری نەبووە لەئەنجامدانی ئەو کارە چونکە هەموو کات
ئارەزووی گەڕانەوەی گریزمانی کردووە.
ئاشكراشیکردووە، ئینریکی سیریزۆی سەرۆکی یانە
مەدریدیەکە ڕێگر بووە لە ئەنجامدانی ئەو ئاڵوگۆڕ کردنە چونکە پێیوایە فلێکس
یاریزانێکی لاوە و دەبێتە داهاتووی یانەکە بەڵام گریزمان بەهۆی تەمەنە زۆرەکەیەوە
ناتوانێت خزمەتێکی زۆری یانەکەیان بکات.
خ . ک