PM:05:26:31/08/2021
872 جار خوێندراوەتەوە
+
-
مانەوەى لاوتارۆى ئەرجەنتینى لە ڕیزەکانى ئینتەردا
دووپاتکرایەوە و تا 2025 گرێبەستەکەى نوێدەکاتەوە.
ئەلیخاندرۆ کامانۆى بەڕێوەبەرى کارەکانى لاوتارۆ
مارتینێزى هێرشبەرى یانەى ئینتەر میلانى ئیتاڵى ڕێککەوتنى هەردوولاى لەسەر
نوێکردنەوەى گرێبەستەکەى نێوانیان ئاشکراکرد.
کامانۆ لە لێدوانێکدا، کە سایتى فوتبۆڵ ئیتاڵیا
بڵاویکردووەتەوە دەڵێت "لاوتارۆ خۆى و خێزانەکەى هەست بە ئاسودەیى دەکەن و
هەردەمیش ویستویانە لە ئینتەر میلاندا بمێننەوە".
سایتى کاڵچیۆ میرکاتۆش ئاشکرایکردووە، لاوتارۆى 24 ساڵ
گرێبەستەکەى تا هاوینى 2025 درێژدەکاتەوە، بە موچەى ساڵانەى شەش ملیۆن یۆرۆ و
پێشبینى دەکرێت لە چەند ڕۆژى داهاتوودا گرێبەستە نوێکە ڕابگەیەندرێت.
لاوتارۆ گرێبەستەکەى ئێستاى لەگەڵ ئینتەر میلان لە
هاوینى 2023دا تەواودەبێت و ئینتەریش سورە لەسەر هێشتنەوەى لە ڕیزەکانیدا دواى ڕۆیشتنى
ڕۆمیلۆ لۆکاکۆى بەلجیکى.
گ . ف