PM:05:06:31/08/2021
2668 جار خوێندراوەتەوە
+
-
سبەینێ پاڵاوتنەکانی مۆندیال دەستپێدەکاتەوە و پورتوگال
و فەرەنسا بە جیا یاریان هەیە.
سبەینێ جەولەی چوارەمی پاڵاوتنەکانی وڵاتانی کیشوەری
ئەوروپا بۆ جامی جیهانی 2022ی قەتەر دەستپێدەکاتەوە.
کاتژمێر نۆ و 45 خولەکی شەو لە کۆمەڵەی یەکەمدا
هەڵبژاردەی پورتوگال میوانداری هەڵبژاردەی ئیرلەندا دەکات، قەتەر و سربیاش رووبەڕووی
یەکدەبنەوە.
لە کۆمەڵەی چوارەمیشدا، هەڵبژاردەی فەرەنسا لە یاریگای
خۆی بەرامبەر بۆسنە و هەرسک یاریدەکات، لە کۆمەڵەی حەوتەمیشدا هۆڵەندا دەبێتە
میوانی هەڵبژاردەی نەرویج، تورکیا و مۆنتینیگرۆش رووبەڕووی یەکدەبنەوە.
لە کۆمەڵەی شەشەمیشدا، هەڵبژاردەی دانیمارکی پێشەنگ
بەرامبەر سکۆتلەندای دووەمی ڕیزبەندی یاریدەکات، مۆلدۆڤا و نەمساش رووبەڕووی
یەکدەبنەوە.
خ . ک