PM:04:29:31/08/2021
3196 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئیدنسۆن کاڤانى پەیوەندى بە بەرشەلۆنەوە ناکات و لە ڕیزەکانى
شەیتانە سورەکەدا دەمێنێتەوە.
فابریزیۆ ڕۆمانۆى شارەزا لە گواستنەوەى یاریزانان و ڕۆژنامەنوسى
تۆڕى سکاى سپۆرت ئاشکرایکرد، کاڤانى ئۆرۆگوایى هێرشبەرى یانەى مانچستەر یونایتد
پەیوەندى بە یانەى بەرشەلۆنەوە ناکات.
ڕۆمانۆ لە تویتەر ئاماژەى بەوەکردووە، کاڤانى ڕیزەکانى
مانچستەر بەجێناهێڵێت لە ساتەکانى کۆتایى ماوەى گواستنەوەى هاوینەدا و هەردوولا ئارەزووى
بەردەوامى بە پەیوەندییەکەى نێوانیان دەدەن.
ئەمە لە کاتێکدایە، ڕاپۆرتە ڕۆژنامەنوسیەکان باسیان
لەوەدەکرد، بەرشەلۆنە پەنا بۆ گواستنەوەى هێرشبەرە ئۆرۆگواییەکە دەبات لە ساتەکانى
کۆتایى ماوەى گواستنەوەى هاوینەدا بۆ بەهێزکردنى هێڵى هێرشبردنى تیپەکەى.
کاڤانى 34 ساڵ، لە تشرینى یەکەمى 2020 بەبێ بەرامبەر
پەیوەندى بە مانچستەر یونایتدەوە کرد، دواى ئەوەى گرێبەستەکەى لەگەڵ یانەى پاریس
سان جێرمان کۆتایى هات.
ئیدنسۆن کاڤانى لە وەرزى ڕابردوودا بەشدارى لە 26 یارى
خولى نایابى ئینگلتەرا کرد و توانى 10 گۆڵ تۆماربکات و سێ گۆڵیش بۆ هاوکارەکانى
درووستبکات.
گ . ف