PM:03:41:31/08/2021
3852 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئامادەبوونی هاندەران بۆ یاریەکەی بەرازیل و ئەرجەنتین
بە ڕێژەیکی زۆر کەمکرایەوە.
یەکێتی تۆپی پێی بەرازیل لە ماوەی ڕابردوودا بڕیاریدا بە
ئامادەبوونی ڕێژەی 12 هەزار هاندەر لە یاری هەڵبژاردەکەیان بەرامبەر ئەرجەنتین لە
پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2022دا کە بریارە یەکشەممەی داهاتوو ئەو یاریە ئەنجامبدرێت.
لە نوێترین هەواڵدا بەرپرسانی تەندروستی شاری کۆرینتیانز
بڕیاریاندا ڕێژەی ئامادەبوونی هاندەران کەمبکەنەوە و ڕێگا بە تەنیا هەزار و 500
هاندەر دەدرێت ئامادەبن لە یاریگادا بۆ ئەو یاریە.
یەکێتی تۆپی پێی بەرازیلیش لە ڕاگەیەندراوێکدا
ئاشكرایانکرد کە کۆبونەوەیان لەگەڵ بەرپرسانی باڵای تەندروسی وڵاتەکەیان کردووە و
بەهۆی ڕێکارەکانی دژ بە ڤایرۆسی کۆرنا ناتوانرێت ئەو ڕێژەی زۆری هاندەران ئامادەبن
لە یاریگادا.
هەڵبژاردەی بەرازیل لە مانگی نۆی داهاتوودا سێ یاری لە
پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2022 بەرامبەر هەڵبژاردەکانی چیللی و ئەرجەنتین و پیرۆ
ئەنجامدەدات.
بەرازیل بە 18 خاڵ لە پێشەنگی ڕیزبەندی پاڵاوتنەکانی
وڵاتانی ئەمریکای باشووردایە بۆ مۆندیالی 2022ی قەتەر بە جیاوازی شەش خاڵ لەگەڵ
ئەرجەنتینی دووەم.
خ ، ک