یاریزانێک بووە قوربانی تا ڕۆناڵدۆ ژمارە حەوت بپۆشێت

PM:03:10:31/08/2021

5216 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ڕۆناڵدۆ لە ئەگەری ڕۆشتنی جەیمس لە یونایتد ئەوا دەتوانێت درێسی ژمارە حەوتی یانەکەی بپۆشێت.

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەکانی بەریتانیا ئاماژەیان بەوەکرد کە ڕەنگە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بتوانێت دووبارە درێسی ژمارە حەوتی یانەی مانچستەر یونایتد بپۆشێت ئەویش لە ئەگەری ڕۆشتنی دانیەڵ جەیمس لە ڕیزەکانی یانە ئینگلیزیەکە.

لەئێستادا ئیدینسۆن کاڤانی خاوەنی درێسی ژمارە حەوتی یانەی مان یونایتدە بەڵام ڕۆژنامەکان ئاماژە بەوەدەکەن کە جەیمس دوای ئەوەی یانەکە بەجێدەهێڵێت ئەوا ئاسانکاری دەکات بۆ ئەوەی کریستیانۆ ژمارە دڵخوازەکەی لە شەیتانە سوورەکان بپۆشێتەوە.

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەنوسیەکان دوپاتیانکردەوە کە کاڤانی بڕیاریداوە ژمارەکەی جەیمس وەربگرێت کە 21 و ژمارەکەی خۆی دەبەخشێتە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ.

دانیەڵ جەیمس لەگەڵ یانەی لیدزیونایتد لەسەر مەرجە تاکە کەسیەکان ڕێککەوتووە و تەنها ڕاگەیاندنی فەرمی ماوە بۆ ئەوەی پەیوەندی بەو یانەیەوە بکات.