PM:02:53:31/08/2021
1580 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە
خولی بەرازیل فلۆمێنێزی سەرکەوتنی بەدەستهێنا و ئەتلەتیکۆ مینیرۆ کەوتە داوی
یەکسانبوونەوە.
لە
یاریەکانی هەفتەی هەژدەیەمی خولی پلە یەکی بەرازیل فلۆمێنێنزی ڕووبەڕووی باهیا
بوەوە و بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر سەرکەوتنی بەسەردا بەدەستهێنا.
یاریزانانی
فلۆمێنێنزی ئاستێکی بەرزیان نیشاندا و لە
خولەکەکانی 36 و 90 دا لەڕێگای لۆکا بۆرجیس و ڕائول پۆپادێلاوە دوو گۆڵیان
تۆمارکرد و سەرکەوتنیان بەدەستهێنا.
لە
یاریەکانی تردا ئەتلەتیکۆ مینیرۆی پێشەنگی خولەکە بەرامبەر براگانتینۆ یاریکرد و ئەنجامی
یاریەکەش بە گۆڵێک بۆ هەردوولا و بەیەکسانبوون کۆتایهات،لەلای ترەوە ئینتەرناسیۆناڵ
بەرامبەر ئەتلەتیکۆ گۆیانێنسی بەبێ گۆڵ یەکسانبوو.