PM:02:23:31/08/2021
1072 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە
پاڵەوانێتی ئەمریکای کراوە مۆرای بەرامبەر تسیستیباس شکستیهێنا و میدڤیدێڤ سەرکەوت
بۆ قۆناغی دووەم.
لە یاریەکانی قۆناغی یەکەمی پاڵەوانیەتی
ئەمریکای کراوە بۆ تێنس ئلەئەنجامیکی چاوەڕوان نەکراودا ئاندی مۆرای بەریتانی
بەرامبەر ستیڤانۆس تسیستیباسی یۆنانی دووچاری شکستهات و ماڵئاوایی لە جامەکە کرد.
یاریەکە
کاتێکی زۆری خایاند و یاریزانە یۆنانیەکە بە سێ کۆمەڵە بەرامبەر بە دوو کۆمەڵە
سەرکەوتنێکی زەحمەتی بەدەستهێنا و توانی خۆی بگەیەنێتە قۆناغی دووەم.
لە
یاریەکی تردا دانیەڵ میدڤیدێڤی ڕووسی بەرامبەر ڕیچارد گاسکیەی فەڕەنسی یاریکرد و
توانی بە سێ کۆمەڵەی بێبەرامبەر سەرکەوتن بەدەستبهێنێت،لەهەمان قۆناغدا گریگۆر
دیمیترۆڤی بولگاری بە سێ کۆمەڵەی بێبەرامبەر سەرکەوتنی بەرامبەر سا ڕێڤێسی
ئەمریکیدا بەدەستهێنا.