PM:02:02:31/08/2021
824 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە بالەی ئەوروپا ئیتاڵیا و روسیا گەیشتنە قۆناغی چارەکی
کۆتایی و بەلجیکا و بیلا روسیا ماڵئاواییان کرد.
لە قۆناغی 16 ی جامی بالەی نەتەوەکانی ئەوروپا بۆ ئاستی
کچان، هەڵبژاردەی ئیتاڵیا بەرامبەر هەڵبژاردەی بەلجیکا یاری کرد.
ئیتاڵیا بە ئەنجامی سێ گێم بەرامبەر بە گێمێک یاریەکەی
لە سوودی خۆی کۆتایی پێهێنا، خاڵی گێمەکانیش 25 بە 14، 23 بە 25، 25 بە 17، 25 بە
12 بوون.
لە یارییەکی تری هەمان قۆناغدا، هەردوو هەڵبژاردەی روسیا
و بیلاڕووسیا رووبەڕووی یەکبونەوە و یاریەکەش بە سێ گێم بەرامبەر بە گێمێک لە
سوودی رووسیەکان کۆتاییهات.
بەم
ئەنجامانە، ئیتاڵیا و رووسیا سەرکەوتنیان بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی بەدەستهێنا و
بەلجیکا و بیلا رووسیا ماڵئاواییان کرد.
خ . ک