PM:01:54:31/08/2021
1152 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لیڤەرپوڵ لەگەڵ هێندەرسۆن گەیشتە ڕیککەوتن و تا 2025
گرێبەستەکەی نوێکردەوە.
یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزی لەپێگوی فەرمی خۆی ڕایگەیاند
کە گرێبەستی جۆردان هێندێرسۆنی کاپتنی یانەکەیان تا 2025 نوێکردۆتەوە.
لیڤەرپوڵ لەم وەرزەدا گرێبەستی زۆربەی یاریزانە سەرەکیەکانی
یانەکەی نوێکردەوە و دواهەمینیشیان هێندەرسۆن بوو.
دوای ئەوەی لە ماوەکانی ڕابردوودا دەنگۆی ئەوە هەبوو کە
لیڤەرپوڵ و یاریزانەکە کێشەیان هەیە و ئەگەری ڕۆشتنی لە یانەکە هەیە بەڵام بە
نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی هەموو دەنگۆکان کۆتاییان پێهات.
هێندەرسۆنی 31ساڵ ماوەی 10 وەرزە یاری بۆ لیڤەرپوڵ دەکات و بەردەوامە لە نوسینەوەی مێژوو
لەگەڵ ئەو یانەیەدا.