PM:01:10:31/08/2021
2256 جار خوێندراوەتەوە
+
-
مانچستەریونایتد
بەشێوەیەکی فەرمی گواستنەوەی کریستیانۆی بۆ دوو ساڵ ڕاگەیاند.
یانەی مانچستەریونایتدی ئینگلیزی بەشێوەیەکی فەرمی گواستنەوەی کریستیانۆ
ڕۆناڵدۆی ڕاگەیاند و ماوەی گرێبەستەکەی دوو ساڵە لەگەڵ بوونی بژاردەی نوێکردنەوەی
بۆ ساڵێکی تریش.
ڕۆناڵدۆ لە شەیتانە سوورەکان مووچەیەکی هەفتانە بە بڕی 480 هەزار پاوەند
وەردەگرێت دەبێتە خاوەنی بەرزترین مووچەی پریمەرلیگ.
کریستیانۆ دوای ڕاگەیاندنی یانەکەی
وتی: مان یونایتد هەمیشە شوێنێکی تایبەتی هەبووە لە دڵمدا، هەموو ئەو پەیامانەی
ئاڕاستەیان کردووم زۆر دڵخۆشیان کردم.
هەروەها وتیشی: ناتوان چاوەڕێی یاریکردن بکەم لە یاریگای ئۆڵد ترافۆرد
کاتێک هاندەرانی یانەکە دەبینمەوە،دوای یاریە نێودەوڵەتیەکان پەیوەندی بە یانەکەوە
دەکەم هیوادارم وەرزێکی نایاب پێشکەش بکەین.
سۆڵشایەری ڕاهێنەری یونایتدیش وتی: هیچ وشەیەک
ناتوانێت وەسفی ڕۆناڵدۆ بکات چونکە ئەو تەنها یاریزانێکی سەرنجڕاکێش نیە بەڵکو
مرۆڤێکی مەزنیشە.