PM:12:20:31/08/2021
1660 جار خوێندراوەتەوە
+
-
یۆڤانتۆس ماڵئاوایی لە ڕۆناڵدۆ کرد و دڵنیاییدا کە
دەستکەوتەکانی ئەو یاریزانە لەبیر ناکەن.
یانەی یۆڤانتۆس لە پێگەی فەرمی خۆیان لە ڕاگەیەندراوێکدا
ماڵئاواییان لە ئەستێرەی پورتوگالی یانەکەیان کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ کرد.
یانەکە دەڵێت، دوای سێ ساڵ و ئەنجامدانی 133 یاری و
تۆمارکردنی 101 گۆڵ و بەدەستهێنانی پێنج نازناو کریستیانۆ، ڕۆناڵدۆ ماڵئاوایی لە
یانەکەیان کردووە و پەیوەندیدەکات بە مانچستەر یونایتدەوە بەرامبەر بڕی 15 ملیۆن
یۆرۆ و هەشت ملیۆن یۆرۆ وەک گۆڕانکاری.
ئاشکراشیکردووە، ڕۆناڵدۆ یەکەم یاریزانە لە مێژووی
یانەکەدا بتوانێت لە ماوەی تەنیا سێ ساڵدا 100 گۆڵ لەسەرجەم خولە جیاوازەکاندا تۆمار
بکات ، یەکەم یاریزانیشە بتوانێت ببێتە گۆڵکاری خولەکانی ئیسپانیا و ئیتاڵیا و
ئینگلتەرا.
یۆڤانتۆس دڵنیاییدا کە هیچ کاتێک ئەو ساتانە لەبیرناکەن
کە لەگەڵ یاریزانەکەدا بینیویانە و لە مێژووی یانەکەیاندا دەیهێڵنەوە.
کریستیانۆ
ڕۆناڵدۆ نازناوەکانی خولی ئیتاڵیا و جامی ئیتاڵیا و جامی سوپەری ئیتاڵیای لەگەڵ
یۆڤانتۆس بەدەستهێناوە.
خ . ک