کۆتا ڕۆژی گواستنەوە و دواهەمین هەوڵی ڕیاڵ مەدرید

PM:12:05:31/08/2021

5352 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەمڕۆ کۆتا ڕۆژی وەرزی هاوینەی گواستنەوەی یاریزانانە و کۆتایی بەهەموو گواستنەوەکان دێت.

یەکێک لە ديارترين وەرزەکانی گواستنەوەی هاوینەی یاریزانانی تۆپی پێ ئەمشەو کاتژمێر 12ی شەوبە کاتی ئەوروپا کۆتایدێت و تا وەرزی گواستنەوەی زستانە هیچ گرێبەستێک ئەنجام نادرێت.

ئەمڕۆ کۆتا وادەی گواستنەوەی یاریزانانە و دیارترین گرێبەست کە تا ئێستا یەکلانەکراوەتەوە کیلیان مباپێی فەڕەنسیە بۆ ڕیاڵ مەدرید دوای ئەوەی ڕاگەیاندرا کە یانە ئیسپانیەکە لە گفتوگۆکان کشاوەتەوە بەڵام لەدواهەمن هەواڵدا ئاماژە بەوەکراوە ڕیاڵ مەدرید تا کۆتا خولەک هیواکانی لەدەستنادات و هەوڵی خۆی دەدەت.

ناونیشانی یانەکانی پریمەرلیگ لەم هاوینەدا بەهێزکردنی ڕیزەکانیان بوو و چەند گرێبەستیکی گەورەیان ئەنجامداوە، مانچستەر سیتی جاک گریلیشی بە ژمارەیەکی پێوانەیی 100 ملیۆن پاوەندی گواستەوە ڕیزەکانی.

چێڵسی بە 97 ملیۆن پاوەند ڕۆمیلو لۆکاکۆی گەڕاندەوە یانەکەی، لە کاتێکدا مانچستەر یونایتد جادۆن سانچۆ و ڕافائێل ڤاران و کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی گواستەوە ڕیزەکانیان بۆ بەهێزکردنی یانەکەیان لە وەرزی نوێدا.

پاریس سان جێرمان خاوەنی باشرین بازاڕی گواستنەوەی ئەم هاوینەیە کاتێک توانی لیۆنێل میسی و ڕامۆس و دۆناڕۆما و حەکیمی بگوازێتەوە ڕیزەکانی.

تایبەت بە یانەکانی خولی ئیسپانیا و ئیتاڵیا و ئەڵمانیا گرێبەستی زۆر گەورە ئەنجامنەدراوە و تەنها بۆ پتەوکردنی ڕیزەکانیان چەند یاریزانێکیان گواستۆتەوە کە لە ناوە ناسراو گەورەکاندا نین.