پێرێز جەنگی دەستپێکرد

AM:11:50:31/08/2021

12632 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ڕیاڵ مەدرید جەنگی دەستپێکرد دژی پاریس سان جێرمان و هەموو هەولەکانی خۆی دەدات لە هاوینی داهاتوودا.

یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی سەرجەم گرێبەستەکانی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی بۆ دەستبەرداربوون لە کیلیان مباپێ ڕەتکردەوە و بە ناچاری یانە ئیسپانیەکە کشایەوە بۆ گواستنەوەی ئەستێرە فەرەنسیەکە.

ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی بڵاویکردەوە، ڕیاڵ مەدرید دەستیکردووە بە جەنگێک دژی پاریس سان جێرمان و بڕیاریداوە بە هیچ شێوەیەک کۆڵنەدات لە گرێبەستکردن لەگەڵ کیلیان مباپێدا.

ڕۆژنامەکە ئاشکرایکردووە، ڕیاڵ مەدرید بڕیاریانداوە ئۆفەری گەورە پێشکەشی مباپێ بکەن دوای تەواوبوونی گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس سان جێرمان و ئۆفەرەکانیش گەورەتربن لەوانەی کە یانەکەی پێشکەشی دەکەن بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی.

ئاماژەی بەوەشداوە، ڕیاڵ مەرید چاوەڕێدەکەن تا مانگی یەکی ساڵی داهاتوو چونکە لەو کاتەوە هەموو یانەیەک دەتوانێت گفتوگۆی ڕاستەوخۆ لەگەڵ مباپێدا بکات بۆ ئەنجامدانی گرێبەست لەگەڵیدا.

خ . ک