یاریزانێکی پرتوگال بەهۆی تۆمەتی سێکسیەوە دەستگیرکرا

AM:11:17:31/08/2021

1232 جار خوێندراوەتەوە

+ -

سێمێدۆی پرتوگالی بەتۆمەتی دەستدرێژیکردنە سەر کچێکی مێردمنداڵ لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکرا.

پۆلیسی یۆنان سێمێدۆی بەرگریکاری ئۆڵمپیاکۆسی دەستگیرکرد دوای ئەوەی لەلایەن کچێکی تەمەن 17 ساڵەوە بە دەستدرێژی سێکسی تۆمەتبارکرا.

سێمێدۆی 27 ساڵ، ڕۆژی دووشەممە چووە بەردەم دادگا و هەموو ئەو تۆمەتانەی ڕەتکردەوە کە لەدژی بەکارهاتوون.

مێردمنداڵەکە وتی کە سێمێدۆ بردویەیتەوە ماڵەکەی خۆی پێش ئەوەی لەگەڵ پیاوێکی نێجیری تەمەن 40 ساڵ دەستدرێژی بکاتە سەری کە ڕۆژی دووشەممە دەستگیرکراوە.

یاریزانەکە ڕۆژی شەممە لە یانەیەکی شەوانە لە شارۆچکەی کەناری ئۆروبۆس چاوی بە کچەکە کەوتوە و پاشان بردویەتی بۆ ماڵەکەی خۆی، کە لە دەوروبەری ئەسینای پایتەختی یۆنانە.

ستاڤرۆس پارێزەرەکەی سمێدۆ لە دەرەوەی دادگا بە پەیامنێرانی ڕاگەیاند کە ئەو یاریزانە تۆمەتەکەی ڕەتکردۆتەوە و دوورە لەڕاستیەوە.