ڕاهێنەرێک بەهۆی هەورە برووسکەوە گیانی لەدەستدا

AM:10:42:31/08/2021

1428 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە ڕووداوێکی سەیروسەمەرەدا ڕاهێنەرێکی بولگاری بەهۆی بەرکەوتنی بروسکەیەکەوە گیانی لەدەستدا.

لێدانێکی بروسکە لەکاتی یارییەکی دۆستانەدا بووە هۆی مردنی ئیڤان رانچێڤی ڕاهێنەری تۆپی پێی بولگاریا.

لە کاتی یارییە دۆستانەکانیاندا بۆ ئامادەکاری بۆ یاریەکانی داهاتوو بەهۆی ئەوەی کە ڕاستەوخۆ بروسکەیەکی بەرکەوت ڕانچێڤ کە ڕاهێنەرایەتی یانەی هێباری خولی پلە دووی بولگاریا دەکرد ، ڕۆژی یەکشەممە لە کاتی یاری دژی لیسیچۆڤۆ، ڕاستەوخۆ گورزێکی بروسکەی بەرکەوت و لە تەمەنی 41 ساڵیدا گیانی لە دەستدا، لە کاتێکدا چوار کەسی دیکە لە ڕووداوەکەدا برینداربوون.

دەستبەجێ ئامبولانسێک نێردراوە، بەڵام پزیشکەکان تەنها توانیویانە مردنەکەی پشتڕاست بکەنەوە.

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە کە چەند یاریزانێکی دیکە بەهۆی شەپۆلی بروسکەکەوە ئازاریان پێگەشتووە بەڵام بە سەختی بریندار نەبوون.