AM:10:01:31/08/2021
2356 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ویلیان
گرێبەستەکەی لەگەڵ ئارسیناڵ هەڵوەشاندەوە و پەیوەندی بە کۆرنتیانسەوە کرد.
ڕۆژنامەی
سکای سپۆرتی ئیتاڵی، ڕایگەیاند بەڕێوبەرایەتی ئارسیناڵ بڕیاریاندا کۆتایی بە گرێبەستی
ویلیانی بەرازیلی بهێنێت و گرێبەستەکەی هەڵبوەشێنێتەوە.
ڕۆژنامەکە
ئاماژەی بەوەکرد کە گرێبەستەکەی ویلیان لەگەڵ ئارسیناڵ تا ساڵی 2024 بوو، کە مووچەی هەفتانەی
240 هەزار پاوەند بوو.
ویلیان
لە وەرزی ڕابردووەوە لە پلانەکانی مایکڵ ئارتێتای ڕاهێنەری ئارسیناڵدا دوورخرایەوە
تەنها چەند یاریەکی کەمی ئەنجامدا.
ئەو
یاریزانە بەرازیلیە دوای بەسەرچوونی گرێبەستەکەی لەگەڵ چێڵسی گرێبەستی لەگەڵ ئارسیناڵ
ئەنجامدا و ڕوویکردە ئەو یانەیە.
ویلیانی
بەرازیلی دوای ئەوەی گرێبەستەکەی هەڵوەشاندەوە گرێبەستی لەگەڵ کۆرنتیانسی بەرازیلی
ئەنجامدا و گەڕایەوە خولی وڵاتەکەی بۆ یاریکردن.