کاماڤینگا بۆ ڕیاڵ مەدرید

AM:09:20:31/08/2021

3208 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ڕیاڵ مەدرید لەگەڵ کاماڤینگا گەیشتووەتە ڕێککەوتن تا گرێبەستی لەگەڵ ئەنجامبدات.

یانەی ڕیال مەدرید لەگەڵ ئێدواردۆ کاماڤینگا فەرەنسی یاریزانی هێڵی ناوەندی ڕین گەیشتە ڕێککەوتن بۆ گواستنەوەی بۆ یانەکەی.

فابریزیو ڕۆمانۆ، پسپۆڕی گواستنەوەی یاریزانان لە ئەوروپا لە تویتەر ڕایگەیاند: "ڕیاڵ مەدرید مامەڵەی ئێدواردۆ کاماڤینگای یەکلایی کردەوە،دوای ئەوەی ڕین ڕازی بوو یاریزانەکەی بە 31 ملیۆن یۆرۆ بفرۆشێتە یانەی شاهانە .

ڕۆمانۆ وتیشی: "کاماڤینگا شەوی ڕابردوو پشکنینی پزیشکیی ئەنجام داوە بۆ ئامادەکاری بۆ ئیمزاکردنی گرێبەست لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید"

ڕۆمانۆ لەکۆتایدا وتی: "کاماڤینگا یاریکردنی بۆ ڕیاڵ مەدرید هەڵبژارد لەکاتێکدا یانەکانی مانچستەر یونایتد و پاریس سان جێرمان گرنگیان بە گواستنەوەی دەدا.

ئەو لاوە تەمەن 18 ساڵە ئامانجێکی لەمێژینە بوو بۆ دەستەی بەڕێوەبەری یانەی ڕیاڵ مەدرید کە گرێبەستەکەی لەگەڵ ڕین لە هاوینی 2022 تەواو دەبوو.