دوای ئەوەی ژەمێک دەخۆیت،
لەوانەیە تێبینی ئەوە بکەیت کە تووشی ئاوسانی ورگ دەبیت، بۆ ئەو مەبەستەش کۆمەڵێک
رێگە هەن دەتوانن ئاوسانی ورگت چارەسەر بکەن.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی
تەندروستی لە ماڵپەڕی "هێڵی تەندروستی” بڵاوکراوەتەوە دیارترین و گرنگترین ئامۆژگاری
خستووەتەڕوو کە یارمەتیدەرە بۆ چارەسەری ئاوسانی ورگلە دوای خواردن، لەوانە:
١. خواردنەوەی ئاو، یەکێکە
لەو فێڵە باشانەی کە بەشدارییەکی باش دەکات لە چارەسەرکردنی ئاوسانی ورگ دوای
خواردن چونکە جوڵەی ریخۆڵەکان باشتر دەکات و هەرسکردن ئاسان دەکات و قەبزی و غازەکان
کەمدەکاتەوە، هەروەها کاردەکات بۆ ڕزگاربوون لە راگرتنی شلە لە جەستەدا.
٢. پیاسەکردن، یەکێکە لەو
فێڵە گرنگانەی کە دەتوانیت ئەنجامی بدەیت ئەگەر تووشی ئاوسانی ورگ بوویت، ڕۆیشتن
جوڵەی ڕیخۆڵەکان باشتر دەکات و غازات کەمدەکاتەوە و لە ئاوسان دەتپارێزێت.
٣. خواردنی گیاکان، وەکو
کالزۆن و نەعنا و زەنجەفیل، یەکێکە لە فێڵە گرنگەکان کە بەشدارییەکی زۆر دەکات بۆ
ئارامکردنەوەی کۆئەندامی هەرس و دەرکردنی غازات، هەربۆیە هەستکردن و تووشبوون بە ئاوسان
کەمدەکاتەوە.
٤.دوورکەوتنەوە لە جوین، بەو
پێیەی لای زۆرێک باوەڕێک هەیە کە جوین یارمەتییەکی بەرچاویان دەدات لە ڕزگاربوون لە
سکچوون، بەڵام ئەم خووە دەبێتە هۆی قووتدانی هەوایەکی زۆر کە لە گەدەدا کۆدەبێتەوە،
هەروەها دەبێتە هۆی ئاوسان.
ر.ئ