بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆی
بوک و زاوایەک لە ئاهەنگی هاوسەرگیرییەکەیاندا، تیایدا زاوا بە زۆر کێکی ئاهەنگەکەیان
دەکات بە قژ و روخساری بوکدا، ئەم کارەی توڕەی خەڵکی لێکەوتەوە.
رۆژنامەی نیویۆرک
پۆستی ئەمریکی ئاشکرایکردووە، زاوا پارچەیەک کێکی ئاهەنگەکەی دەهێنێت و بە بەرچاوی
ئامادەبووانەوە بە زۆر دەیدات لە قژ و روخساری بوک، لە کاتێکدا بوک هەوڵی زۆر دەدات
زاوا ئەو کارە نەکات تەنانەت لەو کاتەدا دەکەوێتە سەر زەوی، بەڵام زاوا لەسەر ئەو
کارەی بەردەوام دەبێت، ئەم دیمەنەش توڕەی خەڵکی بەدوادا هاتوو رەفتاری زاواکەیان بە
نەشیاو هەژمار کرد.
جاید کیندی
بوک ڤیدیۆکەی لە تیک تۆک بڵاوکردووەتەوە و بەبێ ئەوەی هیچ رەخنەیەکی لە زاواکە هەبوو
بێت نوسیوویەتی "هەموو شتێک زۆر چێژ بەخش بووە".
یەکێک ڤیدیۆکەی
بینیوە نوسیوویەتی "ئەو کارەی زاوا شەڕەنگێزانە بووە.. باوکم بووایە دەریدەکرد"، یەکێکی تریش نوسیوویەتی
"لە زۆرینەی کاتدا بوک بە سەدان دۆلار خەرج دەکات بۆ ئەوەی ئەو رۆژە قژ و ستایلی
قژی جوان بێت و عەزییەکی جوان بپۆشێت، ئەو رۆژە بۆ خانمان زۆر تایبەتە، بەڵام کاکی
زاوا تێکیدا".
ئ.ل