بەشێکی زۆری هونەرمەندە
ناسراوەکان و ئەستێرە جیهانییەکان پارێزگارییان لە جوانیان کردوە و توانیویانە بۆماوەیەکی
زۆر بە گەنجی بمێننەوە، ئەمەش خەونی بەشێکی زۆری خانمانە لە جیهاندا.
نهێنی ئەم جوانییەش دەگەڕێتەوە
بۆئەوەی ئەو خانمە هونەرمەندانە بە بەردەوامی گرنگی بە پێست و جوانییەکەیان دەدات،
هەروەها سیستمی خواردنیان دیاریکراو و تەندروستە، لەگەڵ ئەوەشدا ستایکی ژیانیان تەندروستە
و زۆرینەیان بە بەردەوامی وەرزش دەکەن.
باشترین رێنماییەکانیش
بۆ پارێزگاریکردن لە جوانی و گەشاوەیی پێست و مانەوە بە گەنجی بریتین لەمانەی خوارەوە:
١. خواردنی تەندروست و بەسوود
٢. زۆر خواردنەوەی ئاو
٣. تەقشیرکردنی پێست
٤. گرنگیدان بە پێستی مل
٥. گرنگیدان بە پێستی دەستەکان
٦. چارەسەری وشكی پێست
٧. ماسکی سروشتی بۆ پێست و قژ
٨. خەوتن بەپێی پێویست
٩. گرنگیدان بە قژ
١٠. پارێزگاریکردن لە رێکی جەستە و لەشولار
١١. دوورکەوتنەوە لە فشاری دەروونی و بیرکردنەوەی
ئەرێنی
١٢. وەرگرتنی ڤیتامینەکان