بەگوێرەی فەلەکناسان
هەندێک لە بورجەکان لەم مانگەدا دەگەڕێنەوە بۆلای خۆشەویستەکانیان، ئەمە لە
کاتێکدا زۆرینە پێی وایە بیرکردنەوە لە گەڕانەوە بۆ پەیوەندیی پێشوو قبوڵکرا نییە،
بەڵام کەسانی ئەم بورجانە بەلایانەوە ئاساییە.
بەپێی شارەزایانی
بواری فەلەکی هەندێک لە بورجەکان لەگەڵ پڕبوونی مانگدا و لە مانگی تشرینی یەکەمەوە
دەگەڕێنەوە بۆ لای خۆشەویستەکانیان، هەروەک لە ماڵپەڕی یۆرتانگۆی بەریتانیدا
هاتووە.
بورجی قرژاڵ
لە جیابونەوە لەگەڵ
خۆشەویستەکانیان یان هاوبەشی ژیانیان سەرکەوتوو نەبوون، رقیان لە تەنهاییە و گرنگی
بە رەخنە و توانجی خەڵکی نادەن تەنها بۆ ئەوەی بگەڕێنەوە بۆ لای خۆشەویستەکانیان،
چونکە تەنها لەگەڵ ئەودا هەست بە ئارامی و حەوانەوە دەکەن.
بورجی سەتڵ
بەلایانەوە ئاساییە بگەڕێنەوە
بۆ لای خۆشەویستەکانیان یان هاوبەشی ژیانیان، رەنگە لە کاتێکدا بەجێیان هێشتبێت کە
لە دۆخێکی قورسدا بووبن و ئارەزووی گەڕانەوە دەکەن، لەگەڵ خۆشەویستەکانیان هەست بە
حەوانەوە دەکەن.
بورجی نەهەنگ
راستگۆن لەگەڵ خۆیاندا
و نایانەوێت لە خۆشەوسیتەکانیان یان هاوبەشی ژیانیان جیاببنەوە، هۆکارێک نادۆزنەوە
بۆ ئەویە بە یەکجاری وازبهێنن، وازهێنانی لە خۆشەویستی پێشووی کارێکی قورسە بۆیان،
هەر بۆیە دووبارە دەگەرێنەوە.
ئ.ل