خۆراکی تەندروست و شێوازی
ژیانی دروست ڕۆڵێکی گەورەیان هەیە لە بەهێزکردنی یادەوەری و تەرکیزکردن و ڕێگریکردن
لە لاوازبوونی ئەو توانایە.
بۆ ئەم مەبەستەش دکتۆر
کامەران رەسوڵ ژاژڵەیی پسپۆڕی زانستی خۆراك لە پۆستێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە
فەیسبووك ئاماژەی بە گرنگترین ڤیتامین و تەواوکەرە خۆراکییەکان و کانزاکان کردووە
کە یارمەتی زیادکردنی تەرکیز و یادەوەری و کەمکردنەوەی بیرچوونەوە دەدەن، دیارترینیان
ئەمانەن:
١ .کۆمەڵەیم ڤیتامین (B)ییەکان بە تایبەت :
ڤیتامین (B 6) ڕۆڵێکی گرنگی هەیە بۆ
بەهێزکردنی یادەوەری و تەرکیز لە ڕێگای زیاتر ڕژاندنی دۆپامین و سیڕۆتۆنین کە هەردووکیان
بریتین لە گەینەری دەماری کە زانیاریەکان دەگوازنەوە بۆ مێشک، سەرچاوەی خۆراکی ئەو
ڤیتامینەش: سپێناخ ، مۆز ، گوڵەبەڕۆژە ، ماسی سەلموون و توونە ، گۆشتی مانگا و قەلەموون
، پەتاتەی شیرین .
ڤیتامین (B 12) زۆر بە سوودە بۆ مێشک
و خوێن و زیادکردنی تەرکیز و بەهێزکردنی یادەوەری، هەروەها کەمییەکەی دەبێتە هۆی کەمخوێنی،
سەرچاوەکانی خۆراک: گۆشتی سوور و ماسی و بەرهەمەکانی شیر .
ڤیتامین ( B9 ) کە بە فۆلیک ئەسید
ناسراوە.
ڤیتامین (B 1) و(B 2) یادەوەری بەهێزدەکەن و گرنگن بۆ کۆئەندامی دەمار: سەرچاوەکانی خۆراک: دانەوێڵە تەواوەکان،
گۆشت و جگەر، هێلکە، سەوزە گەڵاتۆخەکان وەک سپێناخ، سۆیا، شیر.
٢ . ڤیتامین (C ) دژە ئۆکسانێکی زۆر گرنگە، گرنگترین سەرچاوەکانی خۆراک: میوە
مزرەمەنیەکان، هەڵوژە، شلیک،بیبەر .
٣ .ڤیتامین ( E ) دژە ئۆکسانیکی زۆر بەهێزە،
سەرچاوەکانی خۆراک: زەیتی ڕووەکی، چەرەس ،
ماسی ، هێلکە و جگەر.
٤. ڤیتامین (D) کەمی ڤیتامین هۆکاری سەرەکی شەکەت بوون و هیلاکی و گرژبوونی
ماسوولکەکان و تێکچوونی میزاج و شت بیرچوونەوەیە، سەرچاوەی سەرەکییەکەی بریتییە لە
تیشکی خۆر لە نێوان کاتژمێر ١٠ی بەیانی بۆ ٤ی پاشنیوەڕۆ، لە خۆراکدا بڕێکی زۆر کەم
هەیە بێجگە لە زەیتی جگەری نەهەنگ، ماسیە چەوریەکان وەک سەلموون و ماکڕوێل .
٥. کۆلین: بە یەکێک لە کۆمەڵەی ڤیتامین (B) هەژمار دەکرێت و ڕۆڵێکی
سەرەکی هەیە لە بەهێزکردنی یادەوەری و تەرکیز و چالاک کردنی مێشک: سەرچاوەکانی خۆراک:
هێلکە ، جگەر وگۆشت ، ماسی ناو دەریا ، پاقلەمەنیەکان.
گرنگترین تەواوکەرە خۆراکیەکان و کانزاکان :
١ . کریاتین: یەکێکە لە ترشە ئەمینیە گرنگەکان .
٢ .ئەنزیمی ( q 10 ).
٣ . ئۆمێگا - ٣ : گرنگن بۆ
چالاککردنی مێشک چونکە دەچنە پێکهاتووی خانەکانی مێشک و کۆئەندامی دەمارەوە .
٤ . مەگنسیۆم: ڕۆڵێکی کارای هەیە بۆ باشتر کارکردنی کۆئەندامی
دەمار و مێشک.
٥ . ئاسن: گرنگە بۆ دروستکردنی گەینەرەی دەمارەکان .
٦ . زينک: ڕۆڵێکی سەرەکی هەیە بۆ کارکردنی ڤیتامین (B6) .
کۆمەڵێک گژوگیا و تەواوکەری
خۆراکی و دەرمان هەیە کە ڕێگری دەکەن لە شت بیرچوونەوە و بەهێزکردنی تەرکیز و
توانای لەبەرکردن ، بەڵام پێویستە لە ژێر سەرپەرشتی پزیشکی پسپۆڕ و بۆ ماوەیەکی دیاریکراو
بەکار بهێنرێت .
پسپۆڕی زانستی خۆراک