یوسف عەتییە 'ئەو کچە نازدارە' بڵاودەکاتەوە

PM:11:54:31/07/2022

3164 جار خوێندراوەتەوە

یوسف عەتییە گۆرانیبێژ بەم نزیکانە نوێترین بەرهەمی هونەری بڵاودەکاتەوە.

لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبووك یوسف عەتییە ئاشكرایکردووە کە گۆرانی "ئەو کچە نازدارە" رۆژی ٨ی ئابی ٢٠٢٢ لە چانێڵی تایبەتی خۆی لە یوتیوب بڵاودەبێتەوە.

لەبارەی ڤیدیۆکلیپەکەوە نوسیویەتی، "یەکێکە لە بەرهەمە کەڤەرە جوانەکان، کە لە (گلامۆر ستۆدیۆ) تۆمار کراوە لە لایەن کاک (زریان)، میوزیکەکەی هاوبەش جیهان ئەڕەینجی کردووە، کاری دەرهێنان ڕاستی سەباح بۆی کردووە، مکیاج لەلایەن میناوە کراوە.

هەروەها نوسیویەتی، " ناڵێم هەموو کەس بەڵام دڵنیام بە دڵی زۆر کەس ئەبێت، بەهیوام چێژی لێ ببینن".