سێ نیشانە دەریدەخەن کەسێک لە 'وەتسئەپ' نامەکانت دەخوێنێتەوە

PM:02:23:11/07/2022

16132 جار خوێندراوەتەوە

وەتسئەب بە یەکێک لە بەناوبانگترین تۆڕەکانی کۆمەڵایەتی دادەنرێت، بەمەش وای کردووە لەڕێگەی هاککرانەوە هەمیشە دووچاری هاکردن ببێتەوە، بۆیە بەم نیشانانە بزانە کەسێک نامەکانت دەخوێنێتەوە.

بەپێی ماڵپەڕی زە سەنی بەریتانی، بەم نیشانانە بزانە کەسێک نامەکانت لە وەتسئەپ دەخوێنێتەوە و سیخوڕیت بەسەرەوە دەکات، بەم جۆرە:

١. وەتسئەپ وێب:

بەکارهێنانی وەتسئەپی ناو کۆمپیتەر بە خزمەتگوزارییەکی نوێ دادەنرێت، بەڵام دەبێت هەمیشە ئاگات لەو ئامێرانە بێت کە بە وەتسئەپەکەتەوە بەستراون (Linked Devices). ئەگەر زانیت ئامێرێک نەناسراوە لە لیستەکەدا ئەوا خێرا دەبێت لایبەریت تیایدا.

٢. گۆڕانکارییەکان لە هەژمارەکەتدا:

ئەگەر تێبینی چەند گۆڕنانکارییەکت کرد لە هەژمارەکەدا( وەک گۆڕینی وێنەی کەسی، سڕینەوەی نامە و ناردنی پەیامێک کە خۆت نەتنووسیبێت) ئەمانە نیشانەن کەکەسێک چاودێریت دەکات.

خاوبوونەوەی بەرنامەکە:

بەپێی قسەی پسپۆڕان، خاوبوونەوەی بەرنامەکان لەوانەیە نیشانەیەک بن بۆ ئەوەی بەرنامە سیخوڕی تیایدا دەکرێت.

ئەگەر شتێکی وات بەدی کرد باشترە وێنە و ڤیدیۆکانت هەڵبگریت و بەرنامەکە بسڕیتەوە و جارێکی نوێ دایببەزێنیتەوە.

ر.ئ