پێشبینی ئەمڕۆی بورجەکان

AM:09:57:07/07/2022

29580 جار خوێندراوەتەوە

بۆ ئەوانەی ئارەزووی پێشبینی بورجەکانیان دەکەن، رۆژانە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی لەسەرچاوە فەلەکییەکانەوە پێشبینییەکان وەردەگرێت و بڵاویدەکاتەوە.

كاور 21/3 - 19/4

ئەمرۆ ناچار دەبیت کۆمەڵێك بابەتی یاسایی چارەسەر بکەیت و کار لەسەر چەند کۆمەڵێك دۆسیەی فەرمی بکەیت کە لەلایەن خاوەن کارەکەتەوە داوات لێکراوە.

گا 20/4 - 20/5

لەم ماوەیەدا کەسێك دێتە ژیانتەوە کە بەتەواوی ئەو کەسەیە کە چاوەڕوانی دەکەیت، بڕیارێکی گرنگ دەدەیت و پلانی داهاتووت دادەنێت لەگەڵیدا.

دووانە21/5 - 21/6

چیتر دوور بکەوەرەوە لە فشاری کارکردن و گرنگی بە هەندێك بابەت مەدە کە پەیوەندییان بەتۆوە نییە.

قرژاڵ22/6 - 22/7

وا هەست دەکەیت کە ئەو یاسایانەی لە شوێنی کارکردنت دانراوە و ڕێگە لە بەرەوپیشچوونت دەگرێت و تواناکانت سنوردار دەکات، هەوڵبدە خۆت ڕابهێنیت لەگەڵ ئەو دۆخەدا.

شێر23/7 - 22/8

بەردەوام بە لە وەرزشکردن و هەوڵبدە ڕاهێنانەکان زیاتر بکەیت بۆ ئەوەی سوودی زیاتریان لێوەربگریت.

فەریك 23/8 - 22/9

ڕێگە مەدە هەڵە تێگەیشتن ببێتە هۆی تێكچوونی پەیوەندیت لەگەڵ هاوپیشەکانتدا و پلانەکانی کارکردنت تێكبدات.

تەرازوو23/9 - 22/10

توڕەبوون و هەڵچوون هیچ شتێك چارەسەر ناکات تەنها کیشەکان گەورەتر دەکات بۆیە ئارام بگرە.

دووپشك23/ 10-21/1

هەوڵبدە کاتی گونجاو هەڵبژێریت بۆ باسکردنی کۆمەڵێك بابەتی تایبەتی لەگەڵ هاوسەری ژیانتدا و قایلی بکەیت.

كەوان 22/11 - 21/12

ڕۆژێکی پڕە لە قازانج و سوودی ماددی بۆت دەبێت، بیر لەوە دەکەیتەوە ڕێگەی دیکە بدۆزیتەوە بۆئەوەی بەم جۆرە بەردەوام بیت.

گیسك 22/12 - 19/1

هەرچەندە کێشە لە ژیانی تایبەتیتدا دروست ببێت دەتوانیت بە گفتوگۆی لەسەرخۆ چارەسەریان بکەیت بۆیە ڕێگە مەدە گەورە ببن.

سەتڵ 20/1 - 18/2

لە ئەرکەکانت ڕامەکە و کارەکانت پشتگوێ مەخە چونکە ئەمە زیانی بۆ کارەکەت دەبێت.

نەهەنگ 19/2 - 20/3