لەسەر زەوی کۆمەڵێك شوێن هەن
کە تێیاندا زەوی هێزی کێشکردنی لەدەست دەدات و کەلوپەلەکانی لەسەرەوە بۆ خوارەوە بەرز
دەبنەوە.
ماڵپەڕی تاڤڵ لیستیکی لەو
شوێنانە بڵاوکردووەتەوە کە تیاندا هێزی کێشکردنی زەوی زۆر لاوازە یانیش هەر نییە.
ناوچەکان بریتین لە:
یەکەم: بەردی زێڕینی پەرستگای
کایکتو لە میانمار، لەم پەرستگایەدا گەورەترین بەردی زێڕین لە جیهاندا لەسەر لێواری
شاخێک وەستاوە و هەزاران ساڵە نەکەوتووەتەوە خوارەوە.
دووەم: رێگای نهێنی لە کۆریای
باشور کە دەکەوێتە دوورگەی جیجو دووەم شوێنە لە زەویدا کا تێیدا هێزی کێشکردن کەمە
و لەو رێگایە تەنەکان بەپێی هێزی کێشکردن لە سەرەوە بۆ خوارەوە دادەبەزن، بەڵام لە
رێگایە بە شێوەیەکی ئۆتۆمبێل و ئەو تەنانەی لە ئاسن دروستکراون لە خوارەوە بەرەو سەرەوە
دەجوڵێن.
سێیەم: لە ماڵە دارینەکەی
کالیفۆڕنیا کە دەکەوێتە شاری سانتا کروزی ئەو ویلایەتە تێیدا مرۆڤ دەتوانێت ئەزموونی
هێزی کێشکردنی سفر بکات، وەک لە کەشتییەکی ئاسمانیدا بێت و شوێنەکە خانوویەکی دارە،
ساڵانە هەزاران کەس سەردانی دەکەن و لە ساڵی ١٩٣٠دا دۆزرایەوە، تێیدا تەنەکان وەک
تۆپ دەفڕن بۆ سەرەوە.
چوارەم: چیای ئاراگاتس لە
ئەرمینیا لە دامێنی ئەم چیایە کە بەرزترین شاخی ئەرمینیایە هێزی کێشکردن سفرە و یەکەم
شت کە سەردانکەر تێبینی دەکات ئەوەیە کە ئاوی رووبارەکە دەچێتە لوتکەکەی چیاکەوە نەک
بە پێچەوانەوە بڕژێتە خوارەوە و ئۆتومبێلەکان بەرەو سەرەوە دەرۆن.