لە شارێکی کوردستان بە ٦٠٠ مسقاڵ زێر گرانترین مارەیی تۆمارکرا

PM:12:11:06/07/2022

38736 جار خوێندراوەتەوە

پەیامنێر/ ر.ک

لە دادگای باری کەسێتی لە هەولێر کوڕی بازرگانێکی بەناوبانگی ئەو شارە، ئەڵقەی هاوسەریی لەگەڵ کچێکدا گۆڕیوەتەوە کە مارەییەکەی ٦٠٠ مسقاڵ زێر بووە.

بەگوێرەی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی، ئەمڕۆ کوڕی یەکێک لە گەورە بازرگانی هەولێر لە دادگای باری کەسێکی کچە ئەندازیارێکی مارەکردووە، کە پێشەکییەکەی ٦٠٠ مسقاڵە و پاشەکی مارەییەکە ٦٠٠ مسقاڵ زێڕ بووە.

ئاماژە بەوەکراوە، لە مێژووی دوو ساڵی رابردوودا لە دادگاکە ئەوە زۆرترین بڕی زێڕ بووە کە بۆ مارەکردنی کچێکک دانراوە، کچەکە ئەندازیارە و کوڕەکە پارێزەرە و کوڕی بازرگانێکی دیاری هەولێرە.

ئ.ل