ئەو پیاوەی لەگەڵ ژنە ئۆکرانییەکەدا هەڵهات چییان بەسەرهات؟

PM:11:05:05/07/2022

110096 جار خوێندراوەتەوە

ئەو پیاوەی لەگەڵ ژنە ئۆکرانیەکەدا هەڵهات و ژن و منداڵەکانی بەجێهێشت، باسی ژیانی ئێستای دەکات کە چی بەسەر هاتووە و ئاشکرایکردووە کە هەست بە تاوان ناکات و شەوانە ئارام دەخەوێت.

ماڵپەڕی زە سەنی بەریتانی، جارێکی دیکە چاوپێکەوتنیان لەگەڵ پیاوەکەدا کردووەتەوە و باسی ژیانە تازەکەی دەکات کە لەگەڵ "سۆفیا"ی کچە ئۆکرانییەکەدا بەسەری دەبات.

لە لێدوانێکیدا بۆ زە سەن وتوویەتی، کە ئێستا رێگەی پێنادرێت منداڵەکانی ببینێت، هەرچەندە هێرشی میدیایی و ئەلترۆنی زۆری دەکرێتەسەر بەڵام ئەو لەگەڵ خۆشەویستە تازەکەی کاتێکی نایاب بەسەردەبەن.

بەپێی زانیارییەکانی زە سەن، پیاو و کچە ئۆکرانییەکە پێکەوە ماڵێکیان لە شاری برادفۆرد کڕیەوە، بەپێی قسەی پیاوەکە، کە چەندین رێکخراوی میدیایی داوایان لێکردووە لەبەرامبەر پارەدا قسەیان بۆ بکات، چەندین جاریش رووبەڕووی هەڕەشە بووەتەوە.

'تۆنی'، لە درێژەی قسەکانیدا وتوویەتی، ئێستا خانوویەکیان هەیە، هەروەها چەندین جار نامەی بۆ هاتووە پێیان وتووە،" خۆزگە ئێمەش وامان بکردایە لەگەڵ خێزانەکەمدا و لەگەڵ کەسێکدا هەڵبهاتینایە.

پیاوەکە ئەوەشی ئاشکراکردووە، کە پێش ئەو کچە ئۆکرانییە پەیوەندییان باش نەبووە لەگەڵ هاوسەرەکە کۆنەکەیدا و هۆکاری جێهێشتنی بەتەواوەتی بۆ کچە ئۆکرانییەکە نەگەڕاندووتەوە.

 

لە لای خۆشیەوە "سۆفیا" کچە ئۆکرانییەکە چەندین جار تووشی تووانج بووەتەوە، بەوەی خەڵک بە "ماڵ کاولکەر" ناویان بردووە.

لە کۆتایی قسەکانیدا پیاوەکە ئاشکرایکردووە، هاوڕێ و خێزانەکەی پاڵپشتکەری بوون، چونکە ئەوان چیرۆکە راستەقینەکەیان زانییەوە، بەڕاستی من خراپ نیم، شەوانە بە دەروونێکی ئارامەوە دەخەوم.

ئەمە لەکاتێکدایە، ئەو پیاوە بەریتانییە دوای ئەوەی یارمەتی خانمێکی ئۆکرانی دابوو، بردبوویە ماڵەکەیەوە، بۆ ماوەی ١٠ رۆژ لەگەڵ ژنەکەی و دوو منداڵەکەی پێکەوە ژیاون، دواتر لەگەڵ ژنە ئۆکرانییەکە هەڵهاتووە و هاوسەرەکەی و منداڵەکانی بەجێهێشتووە.

ر.ئ