لەدایکبووانی ئەم بورجانە نهێنی پارێزنین

PM:07:29:05/07/2022

24376 جار خوێندراوەتەوە

پسپۆڕانی بواری گەردوونی ئاماژەیان بە سێ بورج کردووە کە ناتوانن نهێنی بپارێزن ئەو قسانەی بۆیان دەکرێت لە شوێنی تر بڵاویدەکەنەوە، هەر بۆیە گرنگە بزانیت قسە و نهێنییەکانت بۆ کێ باس دەکەیت.

ماڵپەڕی pinkvillaی هیندی لە بابەتێکدا ئاماژەی بە سێ بورج کردووە کە نهێنی پارێز نین و ئاگاداریان بن، ئەوانیش:

سەتڵ:

ناجێگیرن و ناتوانن قسە هەڵبگرن و باسی نەکەن بۆ کەسانی تر، لەدایکبووانی ئەمبورجانە زۆر لە دایکیانەوە نزیکن و سۆز و خۆشەویستی زۆریان بۆ دایکیان هەیە، هەر ئەمەش وایان لێدەکات نهێنییەکان بۆ دایکیان باس بکەن.

گا:

کەسانێکی راستگۆن و پاک دەردەکەون، هەر بۆیە ناتوانیت سەرزەنشتیان بکەیت، بەڵام کاتێک هاوڕێیەکیان نهێنییەکی بۆ باس دەکات، پابەندی پاراستنی متمانەی هاوڕێکەیان دەبن و دەیپارێزن، بەڵام بەهۆی راستگۆییانەوە لە هۆکاری نهێنییەکە نیگەران دەبن کە ناتوانن بۆ کەسی باس بکەن، لە زۆرینەی کاتدا بۆ هاوسەرەکانیان دەگڕێنەوە بۆ ئەوەی هەست بە باشتربوون بکەن.

کەوان:

گرنگی زۆر بە کێشەی هاوڕێ و کەسە نزیکەکانیان دەدەن، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ناتوانن بیشارنەوە، باشترین هاوڕێی هەیە و قسە و باسەکان و نهێنییەکان بۆ ئەو هاوڕێیەی دەگێڕێتەوە، بەبێ ئەوەی درک بەوە بکات نابێت ئەو نهێنیانە باس بکات.

ئ.ل