بۆچی هەندێك کەس بە سینگڵی دەمێننەوە؟

PM:11:42:04/07/2022

28292 جار خوێندراوەتەوە

زۆر کەس هەرچەند ئارەزوو دەکەن کەسێك لە ژیانیاندا بێت بەڵام بەتەنها ماونەتەوە و هیچ کەسێك لە ژیانیاندا نیە، ئەمەش بۆ هەندێك هۆکار دەگەڕێتەوە.

ماڵپەڕی برایت ساید لە بابەتێکدا ئاماژەی بەو هۆکارانە کردووە کە دەریدەخەن کەسێك بۆ بەتەنهایە و هۆکاری ئەو ترسەی چیە لە پەیوەندی سۆزداری، لەوانەش:

لە داواکردنی یارمەتی دەترسیت:

نیشاندانی ڕوویەکی ناتەواوی خۆت بە خەڵکی زۆر قورسە بەلاتەوە، چونکە وا دەزانیت خەڵکی تۆی بەبێ کەموکوڕی دەوێت، بەڵام باسکردنی هەڵەی ڕابردوو و دیوە نەخوازراوەکانی خۆت بۆ خۆشەویستەکەت دەکرێت ببێتە هەوێنی پەیوەندییەکی تەندروست.


لەوە دەترسیت تا کۆتایی ژیانت لەگەڵ هەمان کەسدا بیت:

کە سەیری دەکەیت، بەسەربردنی تەواوی تەمەن لەگەڵ یەک کەسدا قورس دیارە، بەتایبەت لە ڕۆژگاری ئەمڕۆدا کە بژاردەکان زیاتر بوون و ئاسانتر دەستت بە کەسی زیاتر دەگات.


دووبارەکردنەوەی هەڵەکانی ڕابردوو ترساندویتی:

هەندێک کەس یادگاریی خۆشیان نییە لەگەڵ پەیوەندیی خۆشەویستیدا، بیرکردنەوە لە خۆشەویستییەکی تازە دەیانترسێنێت، چونکە دەترسن هەمان ئەزموونەکانی پێشوو دووبارەببێتەوە.


زیاتر حەزت بە تەنیاییە:

ئەگەر کەسێکی داخراو بیت، چونەدەرەوە لەگەڵ هاوڕێ، بەتایبەت بە گروپ، دەکرێت ماندووکەر بێت، پەیوەندیی خۆشەویستیش واتلێدەکات کە کاتێکی زۆر و وزەیەکی زۆر لە کەسێکدا بەخەرجبدەیت.


لە شکستی پەیوەندیی کەسانی دیکەوە ترست هەیە پەیوەندیی تۆش بە هەمان شێوەبێت:

بەهۆی ئەزموونی کەسانی چواردەورتەوە سەبارەت بە خۆشەویستی و شکستیان لە پەیوەندییەکە، ترسەکان زیاتر دەکات، بە جۆرێک ترس هەیە کە لە پەیوەندیی سۆزداریدا وەک ئەوانت بەسەربێت.


لەدەستدانی کۆنترۆڵ بێزارت دەکات:

خۆشەویستی و دڵخۆشی پێکەوە گرێدراون، بەڵام زۆرکات هەست و سۆزی دیکەشی پێوەیە، وەک توڕەیی و خەفەت و بێهیوایی، خۆشەویستی لە توانایدایە چەندین هەستی سەیر و ئەزموون نەکراو لە ناختدا دروستبکات، ئەمە زۆر ترسناکە بۆت، ئەگەر کەسێکبیت بەردەوام حەزت لێبێت کۆنترۆڵ بەدەست خۆت بێت.

 

ژوان بەستن قورسە بەلاتەوە:

ژوان بەستن دەکرێت ئەرکێکی قورس بێت، هەندێک کات کۆتاییەکەی بەدڵت نابێت، ئەم ئەرکە قورستر دەبێت ئەگەر کەسێکی شەرمن بیت، زۆر کەس ئاماژەیان بەوە کردووە، لەم ڕۆژگارەدا بەستنی ژوانێکی ڕاستگۆیانە زۆر قورستر بووە، چونکە زۆرترین پارە و وزەی دەوێت.


لە دەرکەوتنی کەموکوڕییەکانی خۆشەویستەکەت دەترسیت:

زۆرکات دێتە ڕێگەت کە بەرامبەرەکەت زیاد لە ئاستی خۆی بەرزتر بکەیتەوە و زیاد لە قەبارەی خۆی گەورەتری بکەیت لە چاوی خۆماندا، بەڵام زۆرکەس دەترسن لە دەرکەوتنی ڕاستییەکان و خووە ناشرین و نەخوازراوەکانی خۆشەویستەکانیان، لەم حاڵەتەدا بە دڵنیاییەوە تووشی بێهیوایی دەبیت پاش ئەوەی دەبینیت خۆشەویستەکەت کەسێکی ئاساییە.


دەترسیت ناسنامەی خۆت لەدەستبدەیت:

کاتێکی زۆری دەوێت تاکو ناسنامەیەک دەدەیت بە خۆت لەگەڵیدا ئاسوودە بیت، لەوانەیە بە چەندین ناخۆشیدا تێپەڕبووبیت تا گەشتوویت بەم کەسایەتییەی ئێستات،ئاشکرایە کە لەگەڵ کەسێکی دیکەدا ژیان دەکرێت، زۆرێک لە تایبەتمەندییەکانت بگۆڕێت کە پێتخۆشە لە کەسایەتیتدا هەیە و ناتەوێت بیگۆڕیت.


ناتەوێت سەرکێشی بکەیت:

خۆشەویستی گۆڕانکاریی بەدوادا دێت و هەموو کاتیش سەڵتی خراپ نییە، هەوڵێکی زۆرت داوە تاکو پۆستێکی باش وەربگری لە کارەکەتدا، تۆڕێکی گەورەی هاوڕێکانت بنیاتناوە، لەدەستدانی ئەمانە دەکرێت کۆمەڵێک هەستی ناخۆشت بۆ دروستبکات، بەڵام ئەگەر سەرکێشی نەکەیت قازانجیش ناکەیت.


لەوە دەترسیت کەسانی دەوروبەرت گاڵتە بە هەڵبژاردنەکەت بکەن:

ڕازیکردنی کەسانیتر بە هەڵبژاردنەکانت کارێکی ئاسان نییە، چونکە جارجارە ڕای جیایان دەبێت لەوەی تۆ، جا بە هۆکاری گرنگیپێدانی زۆرەوە بێت یان هۆکاری ماددی بێت یان ئاینی، وەرگرتنی ڕای خەڵکی سەبارەت بە پەیوەندییەکانت کاریگەریی ئەرێنی دەبێت بە مەرجێک هێندە بەدوای قسەی خەڵکییەوە نەبیت.