بۆ خانمان.. بەبێ پشکنین بەم نیشانانەدا بزانە دووگیانیت

PM:05:40:04/07/2022

7340 جار خوێندراوەتەوە

خانمان لەدوای پێکهێنانی ژیانی هاوسەریی دەپرسن کە چۆن بزانن دووگیانن بەبێ ئەوەی پێشوەختە پشکنین بکەن؟ چونکە زانینی نیشانەکانی سەرەتای دووگیانبوون ئاسان نییە و هەندێک لە خانمان هەستی پێناکەن.

ماڵپەڕی سوپەر ماما لە بابەتێکدا کۆمەڵێک نیشانەی خستووەتە ڕوو کە دەرەیدەخەن لە قۆناغی سەرەتایی دووگیانیدایت، ئەوانیش:

یەکەم: هەستکردن ەبئازار لە سەرەوەی سک بەتایبەت پێش سوڕی مانگانە.

دووەم: هەستکردن بە ئازار لە سەرەوەی پشتدا.

سێیەم: هەستیاربوونی مەمکەکان، وەک دروستبوونی ئازار یان ئاوسان و گەورەبوونی یاخود گۆرانی ڕەنگی.

چوارەم: زیادبوونی ڕێژەی ئارەقکردنەوە

پێنجەم: رشانەوە و سەرگێژخواردن و هەستکردن بە بێهێزی و دڵتێکهەڵاتن.

شەشەم: گۆڕانی میزاج وەک گریان بەبێ هۆکار.

حەوتەم: هەستکردن بە خەواڵوی بەردەوام

هەشتەم: بێزاربوون لە هەندێک بۆن

نۆیەم: نەمانی ئارەزووی سەرجێیکردن یاخود بێزکردنەوە لە مێردەکەت.

دەیەم: گۆڕانی ڕەنگی میز و ناخۆشبوونی بۆنەکەی.

یانزەیەم: وەستانی سوڕی مانگانە دیارترین نیشانەیەتی.

دوانزەیەم: هەستکردن بە دەردراوی زەرد یان بوونی پەڵەی خوێن لە میزدا.

سیانزەیەم: زیادبوونی ڕێژەی میزکردن

ئ.ل