چــۆنێتی ئامادەکردنی برنجی عەلی پاشا

PM:12:08:04/07/2022

2456 جار خوێندراوەتەوە

برنجی عەلی پاشا تامێکی خۆشی هەیە و ئاسان لێدەنرێت و ئامادەدەکرێت.

پێوانە و پێکھاتەکان:

- دوو کوپی گەورەی برنج

- سێ کوپی گەورە لە شلەی گۆشت

- سێ ملاکی گەورە زبدە

- ١٠٠ گرام لە گۆشت (کرابێتە قیمە بەشێوەکی وورد)

- یەک پیازی ووشک

- لەتە سیرێک

- فستەقی حەلەبی (بەرێژەی کوپێکی قاوە)

- نیو کوپ لە فستەقی محشی

- کشمیشی بێ دەنک (بەرێژەی کوپێکی قاوە)

- خوێ

ئامادەکردن:-

- سەرەتا بۆ ئامادەکردنی کفتەکە:- پیازەکە دەھارین و گۆشت و سیر و خوێی بۆ زیاد دەکەین، ئینجا تێکەلەکە جوان لێک دەدەین، تاوەکو ھەویری کفتەکە ئامادەدەبێت، پاشان کفتەی لەسەر شێوەی تۆپی بچوکی لێ دروست دەکرێت، ئینجا یان دەکوڵێندرێت یان سوور دەکرێتەوە، ئەمە بەپێی وویستی خۆتە.

- کشمیشەکە لە ئاو دەکەین و خاوێنی دەکەینەو، تاوەکو بەڵ دەبێت.

- فستەقەکان (٥) خولەک دەکوڵێنین، پاشان چینی سەری لێدەکەینەوە.

- برنجەکە دەشۆینەوە و پاکی دەکەینەوە، پاشان زەیتەکە لەمەنجەڵ گەرم دەکەین و برنجەکەی بۆ زیاد دەکەین و تێکی دەدەین، پاش ئەمە فستەقی محشی بۆ زیاد دەکەین و بەردەوام دەبین لە تێکدان.

- لە کۆتاییدا شلەی گۆشت و تۆپە کفتەکان و فستەق حلبی زیاد دەکەین بۆ برنجەکە، برنجەکە بۆ ماوەی ١٥ بۆ ٢٠ خولەک دەکوڵێنین، ئینجا کشمیشەکەی بۆ زیاد دەکەین.

مەنجەلەکە لەسەر ئاگر لادەدەین و بەگەرمی خواردنەکە پێشکەش دەکرێت.

تێبینی:- ئەم پێکھاتانە بۆ خوانێکی (٦) کەسیە.

ر.ئ