ماسی بە خۆراکی مێشک ناسراوە چونکە رێژیەکی
زۆر 'ئۆمێگا ٣' تێدایە، توێژەران هۆشداری دەدەن زۆر خواردنی لەوانەیە ببێتەهۆی تووشبوون
بە نەخۆشی زەهایمەر.
ماڵپەڕی ئێکسپرێسی بەریتانی لەبارەی ئەوەوە
ئاشکرایکردووە، ماسی مادەی خۆراکی تەندروستی باشی تێدایە، بەڵام زۆر خواردنی لەوانەیە
کار لە چالاکی مێشک بکات.
بەپێی سەرچاوەکە، ماسی بڕێکی زۆر 'جیوەی'
تێدایە، زۆر خواردنی لەوانەیە مێشك ماندوو بکات، ئەمەش وا دەکات مێشک تووشی لەبیرچوونەوە
ببێت.
رێخراوی تەندروستی جیهانی وتوویەتی، کە وەرگرتنی
بڕێکی کەم لەو مادایە'جیوە'، کێشەی جدی بۆ تەندروستی مێشک دەکات.
'حەسەن عەبدۆ'، دەرمانساز و پسپۆڕ لە
دەرمانخانەیەکی وڵاتی بەریتانیا لەلای خۆیەوە ئاماژەی بەوەداوە، ماسی بڕێكی زۆر 'جیوەی' تێدایە.
جیوە بە مادەیەکی ژەهراوی ناسراوە بۆ مێشک، کە
دەرکەوتووە وا لەکەسەکان دەکات چالاکییەکانی مێشکیان دابەزێت و تووشی لەبیرچوونەوە
و زەهایمەر ببن،خۆشبەختانە گەشەکردنی نەخۆشی زەهایمەر کاتێک دەبێت ئەگەر بڕێکی زۆر
ماسی بخورێت، بۆیە رێژەیەکی دیاریکراو کار لە تەندروستی ناکات.
ر.ئ