هەندێک لە شتەکانی ژیانی
رۆژانە زۆر کەس بە هەڵە ئەنجامیان دەدات، کە رەنگە لەبری سوود زیانیان پێبگەیەنێت،
هەر بۆیە گرنگە زانیاریت لە بارەی چۆنێتی بەکارهێنانیان هەبێت.
ماڵپەڕی برایتسایدی
بەریتانی لە بابەتێکدا ئاماژەی بەو شتانە
کردووە کە زۆرینە لە ژیانی رۆژانەیاندا بە هەڵە بەکاریدەهێنن، ئەوانیش:
یەکەم: زۆر بەکارهێنانی هەویری
ددان، کە هۆکارە بۆ کلۆربوونی ددان و هەوکردنی پوک.
دووەم: زۆر کەس کاتێک سەمون
بە چەقۆ لەت دەکەن بە دیوە سافەکەی سەمونەکە لەتی دەکەن کە زوو ورد دەبێت.
سێیەم: زۆرینەی خانمان لەکاتی
کڕینی ئەساس بۆ روخساریان رەنگێکی هەڵە هەڵدەبژێرن، لە کاتێکدا دەتوانن برێکی کەم
بدەن لە ملیان و بەگوێرەی رەنگی پێستیان ئەساسەکە بکڕن.
چوارەم: زۆرینەی
کابانەکان قاپە شۆراوەکانیان دادەنێن تاکو خۆی وشک دەبێتەوە، بەو رێگەیە میکرۆب و
بەکتریای لەسەر کۆدەبێتەوە، رێگە دروستەکەی ئەوەیە دەبێت بە خاولی تایبەت بە
قاپەکان وشکی بکەنەوە.
ئ.ل