شەش راستی دەربارەی جەستەی مرۆڤ کە زۆر کەس نایانزانێت

PM:04:06:03/07/2022

3612 جار خوێندراوەتەوە

جەستەی مرۆڤ سەرسوڕهێنەر و ئاڵۆزە لە هەموو کاتدا، سیستمە بچوکەکان لەگەڵ یەکتردا کارلێك دەکەن بەهۆی ژینگەی دەورووبەرییەوە یان بەهۆی بڕیارەکانی خۆیەوە بێت.

بۆ ئەم مەبەستە ماڵپەڕی "برایت ساید" لە بابەتێکدا ئاماژەی بە شەش لە دیارترین راستییەکان کردووە لەبارەی جەستەی مرۆڤەوە کە زۆرکەس نایانزانێت، بەم جۆرە:

١. مێشک لەگەڵ بەساڵاچووندا دەچێتەوە یەك، هەندێك لە بەشەکانی زاکیرە زووتر لەناودەچن.

٢. ناتوانرێت لەکاتی خەوتندا بۆن بکرێت.

٣. بەهێزترین یادەوەرییەکان و عاتیفیترینیان راست نین و مێشك پارچەکان بەشێوەیەکی هەڕەمەکی هەڵدەگرێت و دەکرێت هەندێك شتی ناڕاست و ناڕوونی بۆ زیاد بکات.

٤. سی لای چەپ جیاوازە لە سی لای راست، سی چەپ دەبێت بە دوو بەشەوە لەکاتێکدا سی راست سێ بەشە، سی چەپ بچوکە بەراورد بە سی راست بۆئەوەی رێگەی دڵ بکاتەوە.

٥. خێراترین ماسولکە لە جەستەدا ماسولکەی چاوەکانە، چاو دەتوانێت بە هەموو لایەکدا بجوڵێت بۆیە خێراترین ماسولکەی جەستەیە، هەروەها هانی ماسولکەکانی دیکە دەدات بۆئەوەی بجوڵێت.

٦. ریزبەندی DNA هاوشێوەی هەیە لە ئاژەڵاندا و هەندێك بوونەوەری نامرۆڤی، چونکە هەر یەکەمان بەشێوەیەکی بیۆلۆجی بە ئاژەڵان و تەنانەت روەکەکانەوە پەیوەندیمان هەیە.