ئەو نهێنییانەی کە پیاوان هەرگیز بە ژنانی ناڵێن

PM:12:22:03/07/2022

26884 جار خوێندراوەتەوە

لە ژیانی زۆرینەی پیاواندا کۆمەڵێك لایەن و حاڵەتی تایبەتی هەیە بە کەسایەتی و ژیانیان کە ئەستەمە بە کەسی بڵێن بەتایبەت هاوسەری ژیانیان و بە تەواوەتی هەوڵی شاردنەوەیان دەدەن، هەندێكجار بۆئەوەی دووربن لە شەرمەزاری یان بە پێویستی نازانن باسی بکەن.

ماڵپەڕی برایت ساید کۆمەڵێك لەو نهێنیانەی ژیانی پیاوانی خستۆتەڕوو کە هەرگیز بە هاوسەرەکانیانی ناڵێن.

١. زۆرێك لە پیاوان گرنگی بە شێوەی جەستەیان دەدەن و بوونی ورگێكی گەورە وادەکات هەست بە نا ئارامی و شەرمەزاربوون بکەن، و دەستلێدانی لەلایەن هاوسەرەکانیانەوە بێزاریان دەکات.

٢. پیاوان گرنگی بە پارە و لایەنی ماددی دەدەن.

٣. ئارەزوو دەکەن باڵای خۆیان لە هاوسەرەکانیان بەرزتربێت.

٤. ئیرەیی دەبەن.

٥. هەرگیز دان بەوەدا نانێت کە ئەزمونیان لە پەیوەندی سۆزداریدا نییە.

٦. بوونی موویەکی زۆر بە جەستەیانەوە یان کەمی قژیان وادەکات هەست بە قەلەقی بکەن لە ڕای ئەو ئافرەتەی لە ژیانیاندا هەیە.

٧. گەر هاوسەرەکەی کەسانێکی زۆر سەرسامی بووبن ئەوا ناچار دەبێت کێبڕکێیان لەگەڵدا بکات و ڕووبەڕوویان ببێتەوە و بیسەلمێنیت کەو ئەو باشترینە بەبێ ئەوەی هاوسەرەکەی هەست بکات.

٨. پیاوان هەستەکانیان کەمتر دەردەخەن و بە ئەستەم ڕێگە دەدەن کەسێك بیانبینێت کاتێك دەگرین.