کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەی کەشوهەوا گۆڕانکاری بەخۆیەوە نابینێت
و ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت لە کاتەکانی ئێوارە و شەودا ئەگەری بەرزبونەوەی تۆز
و خۆڵ هەیە.
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم راشیگەیاند، ئاسمان ساماڵ دەبێت
و بەهۆی زیادبوونی خێرایی باوە ئەگەری بەرزبونەوەی تۆز و خۆڵ هەیە بە تایبەت لە
ناوچەکانی باشوری هەرێم.
لە راگەیاندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، بەرزترین پلەی گەرما لە گەرمیان و کەرکوک
دەبێت بە پلەی ٤٤ و کەمترین پلەش لە سۆران دەبێت بە ٣٧ پلە.
لەلایەکی دیکەوە كه‌شناسێكی عێراقی پێشبینی ده‌كات لە سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی
داهاتووەوە پله‌كانی گه‌رما داببه‌زن، خۆڵبارینیش له هه‌ندێك لە ناوچەکانی عێراق
به‌رده‌وامی هەبێت