ئایا خواردنە دڵخوازەکەت چیت پێ دەڵێت لەسەر کەسایەتیت؟

PM:07:11:01/07/2022

5804 جار خوێندراوەتەوە

ڕەنگە هەندێک کەس حەز بکەن شیرینی یان خواردنی بەهارات بخۆن، هەروەها تام و چێژیان لە کاتی هەڵبژاردنی ئەو جۆرە خواردنەوانەدا جیاوازە کە لە ڕۆژدا دەیخۆن، بەڵام ئەوەی زۆر کەس نایزانێت ئەوەیە کە هەڵبژاردنی جۆرەکانی خۆراک ڕەنگە کەسایەتی ئەو کەسانە دیاری بکات کە دەیخۆن.

بەپێی ماڵپەڕی"psych2go"، ئاشکرایکردووە، خواردنە دڵخوازەکەت دەکرێت کەسایەتیت ئاشکرابکات، بەم جۆرە:

شیرینی

توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری جۆرناڵی کەسایەتی و دەروونناسی کۆمەڵایەتی بڵاوکراوەتەوە باس لەوە دەکات کە کۆمەڵێک توێژەر بۆیان دەرکەوتووە کە ئەو کەسانەی شیرینییان پێخۆشە میهرەبانن و حەزیان بە خەڵکە، هەروەها توێژەرانی کۆلێژی گێتیسبورگ لە ویلایەتی پێنسیلڤانیا و زانکۆی سانت زاڤیر لە شیکاگۆ و زانکۆی ویلایەتی داکۆتای باکوور بۆیان دەرکەوتووە کە ئەو کەسانەی کە شیرینییان پێ باشترە، ئەوان جیاوازن بەهۆی یارمەتیدانی دەوروبەریانەوە.

خواردنە توونەکان:

توێژینەوەیەک کە لەلایەن توێژەرەوە نادیە بێرنز لە پەیمانگای تایبەت خۆراک ئەنجامدراوە، دەرکەوتووە ئەو کەسانەی کە حەز بە خواردنی خۆراکی بەهارات دەکەن، چێژ لە مەترسیی و سەرکێشییەکان وەردەگرن و بە تووندی کەسانی هەستیارن.

جپسی پەتاتە:

ئالان هیرش، بەڕێوەبەری زانستی دەمار لە دامەزراوەی چارەسەرکردن و توێژینەوەی بۆن و تام لە شیکاگۆ بۆی دەرکەوتووە کە کەسێک کە چپسی پەتاتە وەک خواردنێکی کەم پێ پەسەندە، کەسێکی سەرکەوتوو و ئارەزوویەکی زۆری هەیە، هەستیارە تا ئەو ڕادەیەی کە بە بچووکترین وشە کاری تێدەکات کە دەتوانێت بێتاقەتی بکات.

بەرهەمە هەویرییەکان:

بەپێی لێكۆڵینەوەكەی ئالان هیرش، عاشقی بەرهەمە هەویرییەکان هێندە بەسۆز و هەستیارن و رۆمانسین كە لە بڕیارە چارەنووسسازەكانیدا بەپێی قسەی دڵی خۆی دەكات، هەروەها بە جۆش و خرۆشیشە.

گۆشت

بە بڕوای هیرش، کەسی گۆشتدۆست کۆمەڵایەتی و بەخشندە و میهرەبانە بەرامبەر بە کەسانی تر، تا ئەو ڕادەیەی کە هەمیشە بەدوای دڵخۆشکردنی دەوروبەرەکەیدا دەگەڕێت.

ر.ئ