هەموو کچێك خەونی
ئەوەیە خۆشەویستەکەی داوای هاوسەرگیریی لێبکات بەشێوەیەکی رۆمانسی، بەڵام ئەم ساتە
بووە بەدبەختی بۆ کچێك کە لە کاتی داوای هاوسەرگیرییەکەدا خۆشەویستەکەی مستیلەکەی
لێکەوتووەتە خوارەوە بۆناو دەریاچەیەك.
بەگوێرەی هەواڵێکی
ماڵپەڕی " insider"، رۆز بامبێر و گێری
ئاشفۆرس ڤیدیۆیەکی ئەو ساتەیان بڵاوکردوەتەوە کە گێری لە قەراغی دەریاچەیەك لەسەر
شوێنێکی دارین کە مۆمیان بەدەورەوەیە دەستی خۆشەویستەکەی دەگرێت و داوای
هاوسەرگیریی لێدەکات، لەو ساتەدا کە مستیلەکە دەردەهێنێت کە نرخی (١٢٠٠ دۆلا)ە و
دەیەوێت بیکاتە پەنجەی خۆشەویستەکەی لەدەستی دەکەوێتە خوارەوە بۆناو دەریاچەکە.
بامبێر وتوویەتی مستیلەکە
لەبەرچاوی خۆیدا کەوتووەتە ناو دەریاچەکەوە، وێرای ئەوەی هاوڕێکانیان هاوکارییان
کردوون لەوەی بیدۆزنەوە و تەنانەت داوایان لە چەند مەلەوانێك کردووە تا مستیلەکە
بدۆزنەوە بەڵام بێسوود بووە.
بۆیە ئەو دوو
خۆشەویستە ناچاربوون مستیلەیەکی دیکە بکڕن و بەوە داوای هاوسەرگیریی لێکردووە و
لەکۆتاییدا بامبێر رازی بووە و بڕیاری هاوسەرگیرییان داوە.