سێ بورج ئەگەری هەیە بەم نزیکانە دەوڵەمەند ببن

PM:02:44:01/07/2022

67896 جار خوێندراوەتەوە

زۆرکەس هەوڵدەدەن بڕێك پارە هەڵبگرن و لە داهاتوودا دەوڵەمەند ببن و لە گرفتی ماددی بەدووربن بەڵام بەهۆی قورسی ژیانەوە کەمن ئەو کەسانەی کە دەگەن بەو ئامانجە.

لەم بارەیەوە ماڵپەڕی "لوبنان ٢٤" لە بابەتێکدا لە زاری کۆمەڵێك لە فەلەکناسانەوە ئاماژەی بە سێ لە دیارترینی ئەو بورجانە کردووە کە دەکرێت بەم نزیکانە دۆخی ماددییان باش ببێت و دەوڵەمەند ببن، بەم جۆرە:

قرژاڵ:

بورجی قرژاڵ بەم دواییانە رووبەڕووی دۆخێکی ناخۆش بووەتەوە، بەڵام لەماوەی داهاتوودا کۆتایی بەو گرفتانە دێت و واچاوەڕوان دەکرێت کە بڕێك پارەی باشی دەست بکەوێت بەهۆی پەیوەستبوونی بە کارەکەیەوە و ئەو پارەیەی هەڵیدەگرێت.

دووانە:

لەدایكبووانی ئەم بورجە لەماوەی داهاتوودا بڕێك پارەی زۆریان دەست دەکەوێت بەهۆی ئەوەی کارێکی زیادە دەکات یان بڕێکی زیاتر پارەی دەست دەکەوێت، بەڵام دەبێت پلانی ئەوەیان هەبێت کە بڕێکی لێ هەڵبگرن تا دواتر تووشی گرفتی ماددی نەبن.

گا:

ئەم بورجە لەماوەی داهاتوودا رادێن لەسەر ئەوەی پەلە نەکەن لە خەرجکردنی پارەدا، ئەمەش یارمەتییان دەدات بڕێکی زۆر پارە هەڵبگرن و کەمتر خەرج بکەن.